دەمێکە قەترەی حەیا تکاوە
Appearance
دەمێکە قەترەی حەیا تکاوە | بۆیە وا زوبان تەڕ و پاراوە |
وای ئەفەندم و کۆمەڵی یاران! | ئەڵێی نە بایان دیوە نە باران |
زۆر پیاو وەک درەخت موتربە دەکرێ | هەرمێیە و جارجار ترۆزی دەگرێ |
لەم هاوینەدا کۆلارە زۆرە | بۆیە لەگەڵ ژن هەر ئاڵوگۆڕە |
ڕاست ئەکەن ئێرە ڕەشەبای زۆرە | لەگەڵ فیشاڵدا کەوتۆتە نۆرە |
تازە وەستاحمەد شەو ڕوودۆز ئەکا | بەر دوکانەکەی تەپ و تۆز ئەکا |
حوکمی ڕاپۆری ڕەشۆل نەماوە | قەتار و قۆڕیات شان بە شان باوە |
جارێ با بزانین ساڵ بەری دوورە | من لە مانەم چی شای من ئەنگوورە |
مەجلیسی دەوری حەوزەکەی خۆمان | ترێ و کاڵەک و شووتێ و سێوی جوان |
ئەمانەن شاهـ و وەزیر و موشیر | خۆشگوزەرانی پێویستە بۆ پیر |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 490
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|