دەست پێوە گرتن
Appearance
تۆ کە نۆماڵی، بزانە خەرجی ماڵت چۆن ئەکەی | دەستەڵاتت نانی وشکە، بۆچی مەیلی ڕۆن ئەکەی!؟ |
ڕۆژێ دەخڵت یەک قەرانە و خەرجەکەت یەک ڕوپیەیە | تێبفکری بۆچی ئیشی بێ سەر و بێ شۆن ئەکەی!؟ |
فۆتۆگرافی دامەی بالۆر کە لۆرکت بۆ نەکا | کاکی خۆم بۆ ئارەزووی ڕادیۆ و گرامافۆن ئەکەی!؟ |
یا کە تۆ نەتخوێندووە و عالم بە هیچ ئیشێک نەبووی | بۆچی باسی کیمیا و گازەکەی کاربۆن ئەکەی!؟ |
تۆ بەڕەکۆنت نییە دایخەی لە ژێر خێزانەکەت | بۆچی سەڵتەی ئاڵ و شین و یا کەوای فاسۆن ئەکەی!؟ |
کاکی کوردم! بۆ لیباسی چڵکن و بەرگی دڕاو | هێندە بێ مەغزی کە سەودای شووشە عەتری بۆن ئەکەی |
تۆش وەکوو قانع لە ژێر باری گەدایی لار بوویت | بۆچی خەرجی کاپیتان و ژینی مێجەرسۆن ئەکەی!؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|