Jump to content

دەزگای جگەرەی دووکانەکەی من

From Wikisource
دەزگای جگەرەی دووکانەکەی من (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308479دەزگای جگەرەی دووکانەکەی من1941موفتی پێنجوێنی
دەزگای جگەرەی دووکانەکەی من تەختەدارێک بوو چاکتر لە ئاسن
ڕزگاری کردم لە ڕاتبەکردن بوو بە دەستگیرم تا وەختی مردن
***
نەیهێشت ماڵەوماڵ سەگ بوەڕێ لێم هیچکەس نەزانێ لە تایەفەی کێم
کەڵوڕم یاخود سەیاحی بێ جێم سەرتاپا کەوا شڕ تا بەر دەرپێم
***
بەڕاستی پیریی دەستگیرم بوو تۆپ و تفەنگ و ڕم و شیرم بوو
منی کرد بە شا خۆی وەزیرم بوو ڕۆژ و شەو خەریک ڕا و تەگبیرم بوو
***
پیرانە دەستی نایە ناو دەستم تەڵقین بە ژیان بێ ئەقڵی بەستم
بۆیە من وەها حوڕ و سەربەستم بێ مەراق ئەژیم بێ عەرەق مەستم
***
ڕێگەی تەمەڵی لێ تەلبەن کردم نانی کەسیفی لەسەر دەربردم
زوو لێی گەیشتم هەرچەندە کوردم خاوەن تەجرەبە و ئیش بەراوردم
***
هەرچەندە دار بوو بەڵام ڕۆحدار بوو بە زمانی حاڵ مامۆستای کار بوو
پاشەڕۆژبینی منی هەژار بوو بەسەر وەک مردوو بە دڵ هوشیار بوو
***
لە جێی هەموو کەس پشتیوانم بوو ڕووناکی دڵ و دیوەخانم بوو
هەم هێزی ئەژنۆ و جێی ئامانم بوو قەڵغانی تیغی دوژمنانم بوو
***
وەکوو حاجییەکان دەستیدا باڵم بوو بە سەبەب کار ژینی مناڵم
لێفە و دۆشەک و ئەسپابی ماڵم ڕەونەقی فکر و ئەقڵ و خەیاڵم
***
قەزای دەزگاکەم لە کەسێ کەوێ بەتاڵ ئەگەڕێ و ئەخوا و ئەخەوێ
گایەک بەتەنیا ئەخوا بە شەوێ سەرزل و ملپان لێی پاڵ ئەکەوێ
***
یاخود ئەگەڕێ دایم ماڵەوماڵ سەگ لێی ئەوەڕێ توولە تا گەماڵ
ڕووزەردی عالەم گەورە تا مناڵ پێی ئەڵێن هەزار قسەی ترش و تاڵ
***
قەترەی حەیاکەی چونکە تکاوە هێندە ماڵان و دێهات گەڕاوە
عەبای حورمەتی یەکسەر دڕاوە قسەی تاڵ لەلای گۆشت و پڵاوە
***
وەختی مردنی دەزگاکەم یەقین شینی بۆ ئەکەم هەروەکوو شیرین
کفن هەم دفن یاسین و تەڵقین تەسلیمی ئەکەم بە خاک و زەمین
***
موفتی لە خوڵقا تۆ بۆیە خاسی هەقیقەتبێژ و نیعمەتشوناسی
قەلبەن لە سپڵە و بێوەفا یاسی دڵپڕ لە دەردی وا گێژ و کاسی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).