دەردێکمان هەیە دەرمانی کەمە
Jump to navigation
Jump to search
دەردێکمان هەیە دەرمانی کەمە | زۆر کەس بەو دەردە کەوتە و پڕ خەمە |
لەناو ئێمەدا بەستن مەشهوورە | بەیان کردنی نەختێ زەروورە |
گەلێ جاهیلمان کە ژن ئەهێنێ | ناجووڵێتەوە عەمری نەمێنێ |
ئەوەن وتراوە دەخیل هۆشت بێ | نەبەسرێی نەکوو بێت بە پەندی دێ |
ژنەکەی دەردی ئەزانێ چییە | پێی ناڵێ ئەویش لە بێ ئەقڵییە |
ئیتر لە پاشا لێی ئەبێ بە شێر | ئەم ئەبێ بە مێ و ئەو ئەبێ بە نێر |
خەمناک و عاجز مات و پەشێو حاڵ | بێ نوتق و بێ دەنگ هەروەک کەڕ و لاڵ |
ڕۆژ و شەو ئیشی هەر ئاخ و داخە | باوکیش دڵخۆشە ساحێب وەجاخە |
توولی پێ نەدەین ڕێ ئەگرنە بەر | بە پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر |
نەجاتمان ببێ دۆستمان دڵشاد بێ | دوشمنمان کوێر بێ عومری بەرباد بێ |
ئەڕۆن بە تەعجیل بە شین و گریان | بۆ خزمەت ئوستاد شێخی عازەبان |
نابێ بۆی بەرن دوو دینار کەمتر | بە سەد مەعزەرەت بە هەزار خاتر |
شێخ دێتە لایان ئینجا زووبەزوو | نیشانیان ئەدا نەختێ کوڵکووموو |
ئەڵی مژدە بێ جنۆکەکەم هات | نەیزانی ئێوە هاتوون بۆ شکات |
گرتم خەریک بوو بیخەمە ئاگر | لێم پاڕایەوە مەلعوونی کافر |
سوێندی بۆ خواردم ئەو بە ئەدیانی | مەرەخەسم کرد چوو ئەمەی هانی |
ئینجا واهیمەی لەسەر لا ئەچێ | ڕەگی ئەجووڵێ کابرا جێبەجێ |
شێخ ئوسووڵەکەی لێ حاڵی ئەکا | کابرا ژنەکەی خۆی ماڵی ئەکا |
ئەم دەردە تووشی دانایان نابێ | هەرکەس دانا بێ وەها دانا بێ |
بۆ چی ئەجنەبی بەستنیان نییە | مەراقم زۆرە پێم بڵێن چییە؟ |
جوابی دامەوە شەخسێکی هوشیار | وتی گوێ بگرە پێت بڵێم ئەی یار |
لای ئەوان جن و دێو هیچ نەماوە | پاکیان دەورەیان لە ئێمە داوە |
ئەمان فەنباز و ئەوان فەنبازن | لەگەڵ یەکترا مەعلووم ناسازن |
هەر ئێمە ماوین وەحشی و هیچ نەزان | جێگەیان خۆشە لە ئێمە ڕەزان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse