دەردی تۆرانی
Appearance
پێشوو و ئێستەم پەرێشانی بوو، ئاهو دەرد و غەم | جێگە وو دەورم لەبەر فرمێسکی چاوم بوو بەنەم |
ئاگری سینەم بەفرمێسکم گڕی دانامرێ | داغە جەرگی ئاگرینم زەهر ئەنۆشم دەم بەدەم |
گەرچی وەک ئاسک لە بێستانی وڵاتم گەشت ئەکەم | فائیدەی چی هەر وەکو ڕێوی گرفتاری تەڵەم |
کەوتمە دەریایی داگر دەردی بێ پایانی تۆ | ڕۆڵەیی کوردم نەجاتم چۆن ئەدا مەرگە مەلەم |
چوار سەد ساڵ بوو لە بۆ تۆرانییان ڕەنجت ئەدا | وا بەناهەق دەتکوژن بۆ تۆیە ئاهـ و وەلوەلەم |
ڕووت و قووت و برسی وو بێ عیلم و جاهیل مایتەوە | تێگەیشتووی میللەتت سینەی بووە کانی ئەلەم |
بێ بەشی عیلم و مەعاریف، سەنعەتن تۆرانییان | لاکن ئوستادی جیهانن هەر بەفیشاڵ و بەدەم |
چەر کەس و کورد و عەرەبیان خستە دەردی ئەرنەود | بۆ خۆیان ماوەتەوە دنیا سەروژێر بێ چ غەم |
گەر بنووسی کردەوە و بەدخووییی تۆرانییان | ئیکتیفا ناکا ئەسیری قاقزی دنیا و قەڵەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|