دەردی ئەشقت ئەی پەری دەرمان و تەدبیری نییە
Appearance
دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە | هەرکەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە |
چەندە لێی پاڕامەوە تۆ بی بە تیرت مەمکوژە | ئاخری خوێنی ڕژانم مروەت و بیری نییە |
تیری غەمزەی هەر وەکوو تیری ئەجەل موستەعجەلە | بێ بەڵا بێ، ساعەتێ تەقدیم و تەئخیری نییە |
ئاگری بەردایە عالەم خۆی بە سورعەت تێپەڕی | حەیفە بۆ برژانەوەی، قورسی تەباشیری نییە |
مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم | دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە |
حاڵی سابیر کەوتووە، مابەینەکەی خەوف و ڕەجا | چونکە ناڵەی کەس لە کن ئەو شۆخە تەئسیری نییە |
تۆ حەکیمی حازقی، دەرمانی دەردم تێبگە | سابیری سەودازەدە دەرمانی تیماری نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|