Jump to content

دەبا ساتێکی ساکین بێ لە ناڵین قەلبی خوونخوارم

From Wikisource
دەبا ساتێکی ساکین بێ لە ناڵین قەلبی خوونخوارم (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309185دەبا ساتێکی ساکین بێ لە ناڵین قەلبی خوونخوارم1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
دەبا ساتێکی ساکین بێ لە ناڵین قەلبی خوونخوارم دەبا تاوێکی فاریغ بێ لە گریان چاوی خوونبارم
هەتاکەی غەرقی سێڵاوی سریشک و ئەشکی خوێنین بم؟ دەبا جارێ بە گۆشەی چاوی مەیلێکی بکا یارم
بە نای ناڵە و بە سینەی چەنگ و تاری غەم موهەییا بووم بڵێن بۆ سەیری ئەم بەزمە دەمێ با وا بێ دڵدارم
دەرمکەی گەر لەلای خۆت، یا جوێنم پێ بدەی، ناچم بە زنجیری دوو گیسووت چونکە پێبەند و گرفتارم
نییە تەئسیری وەعزت واعیزا! دەس هەڵگرە لێمان کە موددێکە بە بادەی چاوی مەستی مەست و خەممارم
شەتی ئەشکم هەتاکەی بێ، مەگەر سەیحوون و جەیحوونە؟ بە چاوم کوت دەبا بەس بێ، وتی: ڕۆبار و جۆبارم
لەتاوی زولفی چین چینت ئەسیری چین و ماچینم لەسایەی زولف و ڕووت، گا ڕۆژپەرەست، گا بەستەزوننارم
ئەگەرچی حیکمەتە دەرسم، لە حەڵقەی مەدرەسەی عیشقت گەهێ دەرسم گوڵستانە، گەهێ مەشغووڵی تۆمارم
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بەجارێ بەو شەوی تارم
بڵێسەی ئاهی سەردم ئاسمانی شین و تاریک کرد یەقین گوێی ئاسمان کەڕ بوو لەبەر فیغان و هاوارم
حەسەن! چەن خۆشە ناڵینت، ئەگەر یار بێتە باڵینت بە شەرتێ بێتە سەر قەبرم، بە مردن زۆر منەتبارم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).