دێبوکری
چونکە ئەم هۆزی دێبوکرییە خۆیان داوا ئەکەن ئەڵێن ئێمە عەباسین یانی لە ئەولادی عەباسی مامەی پێغەمەرن «مسلم» لەبەر ئەوە بە پێویسمان نەزانی زۆر تێ کۆشین بۆ ڕوونکردنەوەیان، هێندە ئەخەینە پێش چاو کە هۆزیکی زۆرن و عادەتیان وایە بە سەرۆکی هۆزەکەیان ئەڵێن عێل خانی و وشەی عێل خانی وشەیەکی تورکیە چونکوو تورکەکان خەبەر ئەخەنە پێش مۆبتەداوە عێلخانی یانی خانی عێل. ئیتر لە لای هیچ کەسێ ڕوون نییە بە تەواوی کە ئەم هۆزە لە چە ڕەگەزێکن، و هەندێ ئەڵێن لە دۆمەی کڵاشکەرەکانی شاری دیاربەکرن. ئەم دێبۆکرییە ئەو ناتەواویەیان هەیە کە لە لاپەڕەی مێژووی کوردستانا بە دوو ڕوو ناسراون یانی هەمیشە لەگەڵ دژمنەکانی کوردستانا گفت و گۆیان بووە. وە هەندێ خووی چاکیان بووە کە بێچووە ئاغاکانیان هەموو علوومی دینی و عەڕەبییان خوێندووە زۆرجار نوێنەری ناوچەی بۆکان لە تاران لەوان بووە.
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|