دیوجامە
Appearance
---------- دیوجامە | دینداری فەخری هەموو ئیسلامە |
پیاوەتی ئیشی هەموو دنیایە | ئازایی پیشەی گەلی ئەقوامە |
چین ئەو شتانەی پیان ئەنازیت | چین ئەو ئیشانەی لای تۆ تەمامە |
کێن ئەو پیاوانەی فەخری ئێوەبن | قوربان ئەو فەخرە بۆ خاس و عامە |
فیکرێکی بۆشە وەحدەی عەرەبی | موعاوەنەتی ئێمە حەرامە... |
ئێمە دراوسێ و براو هاوگیانین | بۆ چی مەهتوکین سەیرمان حەرامە |
کوردی عێراقی لە برسا ئەمرێ | مووچەش بۆ میسر و یەمەن و شامە |
وریای خۆتان بن دنیا ئەگۆڕێ | نەتانبیستووە تاسی حەمامە |
ئێوەش وەک تورک دەربەدەر ئەبن | ڕۆژی ڕووناکتان زۆر کەم دەوامە |
بەتلی لی لی بە چەپڵە ڕێزان | دواتان ئەکەوین خەیاڵتان خامە |
دێنەوە بەغدا بۆ خۆ هەڵکێشان | بۆ ئەو ئیشانەش کە زۆر بێ تامە |
فەلەکتان ڕۆیی و موڵکیشتان ئەڕوا | هۆش پەیاکەن چاکە بۆ نامە |
چاکەتان ببێ ئێمە دڵپاکین | بۆ بەدی چاومان لە ئینتیقامە |
1939/5/12
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|