دیوانی مەحوی/ل
Appearance
-1-
[edit]شنەی بادی بەهاری هاتەوە، خۆشی لە تۆ بولبول! | بە شایی هاتی گوڵ کۆکی کە سازی چەهچەهە و غولغول |
چەمەن هەر سەرو و نەسرینە لە تەرزی خوابگەی شیرین | سەری کێوانە یەکسەر وەک کەناری کۆهکەن هەر گوڵ |
چ شۆرێکی جنوونی پێوەیە بای ئەم بەهارانە | لە شارا هەر زڕەی زنجیرە، سەحرا شۆڕشی بولبول! |
دەبینی قل هُو الله خوێنەکانی کونجی مزگەوتان | ڕووەو سەحرا، کە دەبیەن وا سوراحی هاتەوە قولقول |
دەبینم سیبحە دەر دەستانی مل کەچ بوو لەتەکیانا، | لە سەحنی گوڵشەنا سەرمەست و دەستەملانی شیشەی مول |
هەموو خوێنی شەهان و تاجدارانە لە بن خاکا | کە وا هەوری بەهاری سەرزەمینی پێ دەکا گوڵ گوڵ |
زوبانی لاڵە، بۆ حەیرانە، حاڵی بۆ پەڕێشانە | لە سۆسەن دەفکرم مەحوی، لە وەزعی نێرگس و سونبول |
-2-
[edit]پەروانەیەک بە بولبولی وا وت کە بُوالفُضُول | سووتانە ئیشی ئەهلی مەحەببەت، نە هوولەهوول |
چاوی لە وەعدی کوشتنی من چاوی دزیوە | خوونکاری وا دەبێ لە قسەی خۆی نەکا نکوول |
بەم ئیختیساسە سا سەری من بۆ نەگاتە عەرش | هات و لە سەرمی دا، وتی: ابدأ بما یؤول |
وەک دێوی لەعنەتی کە کەلامی قەدیمی بیست | زاهید کە باسی عیشق ئەبیسێ، دێتە جوولەجوول |
سەججادە مەی پیا ڕژاوم و عوریان و لەش بە خوون | نوێژم مەزەننە وایە لەمەولا بکەن قوبوول |
دەرچوو لە حەددی غایە عورووجی دەجاجیلە | یا ڕەببی تۆ بکەی کە بکا عیسەیەک نزوول |
زاڵم! سبەی بە زەڕڕە حیسابت لەگەڵ دەکەن | ئەمرۆش، ئەتۆ مەبوورە، حیسابت بکە بە پوول |
ڕێگەی هودا تەریقەتی عیشقە، دە مەحویا | وەرن و پیا بڕۆن و و صلُّوا علی الرسُول |
هەر ئەم تەریقە بوو بە هەموو سەحبی گرتیان | ڕۆیین پیا هەتا گەیینە مەرتەبەی وسوول |
-3-
[edit]حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی فمن یعمل | بە هیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری و من یعمل |
جەمالت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم. فەرمووی: | جەلالی حوسنە ئێمەی کردە شاهەنشاهی لایُسأل |
وتم: ئەم عالەمە دڵیان ئەسیری غەمزەتە، بەس بێ! | وتی: کەی بۆتە قووتی شاهبازێ پڕ بەکەف خەردەل! |
موسەببیب حەز نەکا، پڕ عالەم ئەسبابت پەڕێ کایە | فەقەت چاری نییە قەت یەک بە دوو بینینی مام ئەحوەل |
بە چی، بۆ چ ئەم غروور و کیبر و نازە، دەبیە تۆزێ خاک | بە ئەسڵ و فەسڵ ئەنازی؟ چۆڕە ئاوێک ئەسڵتە و ئەووەل |
پەلی داوێنی پاکت گرتنی بۆ بوو زیاد ئەوجا | لە مەیدانی مەحەببەت دا ئەگەر مەحوی کرا پەل پەل |
بە جێ ماوم لەگەڵ من حەسرەتا، مەکسم لە سەر بایەک | بە جارێ هاژە بێنم مەحویا وەک دارەکەی سەرکەل |