دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ن
Appearance
1
[edit]سائیل بە غینا، نائیل ئەکا، بەخششی کەمتان | ئالی بەبە یا خوا نەڕزێ دەستی کەرەمتان |
هەرچەند بە مەسەل خەنجەری ئەڵماسە زبانم | نابڕێ قەد سەری موویێ لە ئەدای شوکری نیعەمتان |
گیرفانی گەدای کردووەتە کانی جەواهیر | ئیکسیری نیساری زەڕە شاباشی درەمتان |
ئێوەن بە حەقیقەت مەلیکی میللەتی کوردان | شایانە زیارەت بکرێ خاکی قەدەمتان |
ئینکاری حقووقیان لەسەر ئەم میللەتە ناکرێ | ئابائی فەرەیدوون، فەڕ و جەمشید، حەشەمتان |
2
[edit]بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن | بێچارە برای شێخ عەلی موفلیس و ڕووتن |
ئەی شێخ عەلی چاکە وسووقت بە برا بێ | باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن |
قەومێ کە لە عەهدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون | تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن |
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب | موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن |
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە | گاهێ لە سەما، گاهـ لە سەیری مەلەکووتن |
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی | هەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن |
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل | بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن |
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامع | نە پوولی حەمامی هەیە نە پارەیی تووتن |
3
[edit]بۆ پیرۆزە، کچی حەسەن کەنۆش
حەسەن کەنۆشەن ... | ئینە کناچەی حەسەن کەنۆشەن |
کەللەش شڵەقیاو، ناوگەڵش بۆشەن | کونای قیرینش دائیم وە جۆشەن |
کوڕکەش دێوانەی کەڵپووس نەدۆشەن | بەلۆکەش لۆلۆن، چون گەدەی مێشەن |
هەر لۆیێ جە وێش چل کێر نە تۆشەن | وێنەی هەر وە فاڵ هەر وە خرۆشەن |
پەی کێری قەوی خەیلێ پەرۆشەن | بۆس و کەنار و خەڵوەتش خۆشەن |
4
[edit]ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن | دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن |
گەهـ دۆست و وەفادار، گەهێ دوژمنی خوێنخوار | دڵنەرم دەبن گاهـ و گەهێ سەخت کەلامن |
عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس | مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن |