Jump to content

دیوانی شێخ نووری/تاکەکان

From Wikisource
306415دیوانی شێخ نووری — تاکەکان1970شێخ نووری شێخ ساڵح

شاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش

[edit]
شاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش کە لە دووی عەیب و قسووری ئەم و ئەو عەوداڵی

ئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم

[edit]
ئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم بەڵام نێزیکە سەییارەی ئەم و ئەو پێ بەسەرما نێ

بەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە

[edit]
بەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە خۆراکی با ببێتە کولیچە و شەکەرلەمە

دڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو

[edit]
دڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو بە شیری خەم بەخێوم کردووە ڕۆڵەی بەڵا بۆ خۆم

غروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا

[edit]
غروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا ئەگینا جوان ئەبێ هەر ڕوو نوما بێ

بەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ

[edit]
بەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ خودا ئەم غونچەیە، بۆچی نەپشکووت

هیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ

[edit]
هیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ لە نەسری ئاخریدا، لێت بکەم من جەژنە پیرۆزێ

عەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو

[edit]
عەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو ئەڵێی گوڵە کە بە ئاگر، گوڵاوی لێ ئەتکێ

وەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری

[edit]
وەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری ئەویشت خۆ لەدەس دێ وەک سەگێ لاقی کەسێ نەگری

بڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە

[edit]
بڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە عەرزی بکەن تاکوو قیامەت هەر ئەمە جێمە

بنازم وردە خاڵی دەوری لێوت

[edit]
بنازم وردە خاڵی دەوری لێوت ئەڵێی زەنگی بەچەی شەککەر فرۆشە

نییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ

[edit]
نییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ کە شووشەیی دڵی وەک تۆبە، بارەها نەشکێ

چۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان

[edit]
چۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان قیمەتی یووسفی میسری و غوڵامی حەبەشی

سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە

[edit]
سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە بە دڵ من غەم ئەخۆم بۆ ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەدایک بێ

هەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم

[edit]
هەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم عەقڵی فێری ئەم و ئەو کرد و منی شەیدا کرد