دیوانی سالم/ق
Appearance
1
[edit]لازمی عەرزوحاڵمە کاغەزی زەڕ تەبەق تەبەق | شەرحی میحەن بە خوێنی دڵ سەبتی دەکەم وەرەق وەرەق |
تیری نیگاهی دڵبەرم یەک یەکی نیشتە ناو جگەر | سینە لە ترسی پیلکی موتتەسیلەن شەبەق شەبەق |
گەرچی شەکەر لە هەر مەزاق ساحیبی لەززەتە وەلی | شەهدی حەلاوەتی لەبت بردوویە لێی سەبەق سەبەق |
زوڵفی سیاهی چین بە چین مائیلی دووشە خەم بە خەم | حەلقەیی ئەو لە گەردنم پێچشی دا وەهەق وەهەق |
وەسڵ و سەفا و کەیف و زەوق هەفتەیێ بوو چ زوو گوزەشت | باز من و بێکەسیی و غەم کەوتینە لاوە دەق بە دەق |
گەرچی زەمانی وەسڵی یار شەهد و شەکەر لە بووسە بوو | ئێستە بە تەبعی ڕۆژگار ژەهرە فیراقە دەق بە دەق |
عیبرەتی نازەنین کوا شامڵی حاڵی سالمە | ناڵەیی ئەو بە سامعین گریە دەدا فیرەق فیرەق |
2
[edit]وەکوو یەک دێتە بەرگوێی پیاوی ئەحمەق | نەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق |
لە بازاڕی جیهان وەک یەک دەناسن | لە زەردیدا تەڵا و ڕەنگی مەفرەق |
لە حەرفی ناکەسان با چەند ڕۆژێ | گران کەم گوێم بە پەنبە و سورب و زەیبەق |
لەبی تەنگی دڵارامم دەبەخشێ | بە غونچەی نەوشکوفتە ڕەنگ و ڕەونەق |
لەبەر نەقشی خەیاڵت کولبەیی من | سەراسەر نەقشە وەک قەسری خەوەرنەق |
بە گەردش دێ لە جۆشی گریە ئەندام | بەسەر دەریایی ئەشکا میسلی زەورەق |
مەقامم کەن بە زەجر ئەر داری مەنسوور | دەکێشێ خوێنی من نەقشی أنا الحق |
لەبەر تیغی برۆت دڵ وا دەلەرزێ | لە ڕووی سەیفی عەلی کوففاری خەندەق |
لە سەرخۆشی غەما بۆ فەوتی شادی | وەرە سالم بکەین با جامە ئەزرەق |
3
[edit]لە چەرخی حوسنتا هاتن موتابق | شەو و ڕۆژ و هیلال و سوبحی سادق |
لە خاکا لالە کەی دەڕوێ بەهاران | نەڕێژێ خوێنی دڵ گەر چاوی عاشق |
لە من تا دوورە چیهرەی ئەرغەوانت | سروشکم دێتە دامەن وەک شەقایق |
لە ڕووی ئایینەتا تا تووتییی دڵ | حەریفی خۆی نەبینێ نابێ ناتق |
دڵم وەختێ لە عوهدەی چاوی تۆ دێ | بەسەر بازا ببێ عوسفوور فایق |
دەترسم دڵبەری دڵسەخت سالم | لە خاتریا نەمابێ عەهدی سابق |