دیوانی سالم/خ
Appearance
1
[edit]نامەوێ وەختی فیراقت، سەنەما، ویسعەتی کاخ | جێ بە من لەم دەمە زیندانە، چ تەنگ بێ، چ فەراخ |
جێم ئەگەر گوڵشەنی فیردەوسە، بەبێ سوحبەتی تۆ | دڵ لەجێی خەندە، دەکا هەر دەمە سەد ناڵە و ئاخ |
ڕەنگی شوومیمە سیاهی کە بەسەر بەختا دێ | ئەو ئەگەر میسلی ئەدیمە، ئەمە جوزئێکە لە زاخ |
عالییە ڕوتبەیی کاخم، لە مەدەد دەوڵەتی عیشق | مەستەبە و غورفەیی سالم کەمەر و دامەنی شاخ |