دیوانی حەمدی/یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد
Appearance
یار ئەگەر ئەمشەو لە مووچەی من بکا ماچی زیاد | دێنە سەر شەوقم عیباد |
شمع آسا مصرعم از نور رویش لمعه داد | لمعه باشد مستراد |
کورتە گەر دەستم درێژە دامەنی لوتفی نیگار | کافییە بۆ چاوەزار |
از طمع بالانشین وقتی که زیر پا فتاد | کس به حال او مباد |
من لە ڕێگەی دۆستیدا سەر ئەنێمە جێگە پێ | بۆیە ناگەم قەت بەجێ |
راهرو را پایی باید چست تر از بادپا | یعنی هر چه باد باد |
غەم ئەنیسی ڕۆژ و شەومە من نەبم غەمبار ئەبێ | خۆی لە خۆی بێزار ئەبێ |
تا کند ناشاد ما را مادرا سازیم شاد | درد ما گردد تضاد |
فەقر و سەروەت بۆ بەشەر هەردوو گرفتاری نییە | میحنەتی جاری نییە |
هر که را نبود تمنا بیشتر از آب و زاد | واقعا آزاد زاد |
عاشق و تەدبیری یار و زاهید و تەزویری نار | ئەم بە ئیشی ئەو چ کار |
نیک و بد این پیشهها اولاد را اجداد داد | داد از اجداد داد |
بەو هەناسەی دێ لە کۆیی یارەوە وەک من ئەژیم | وا ئەژی عالەم کە دیم |
این نفس بر هم زند تاج و سریر کیقباد | مادرش گویی نزاد |
غەیری مەجنون عاشقی جددی نەبوو عەمدی نەبێ | شێتی وەک حەمدی نەبێ |
نازنین او نباشد مثل لیلا در بلاد | کی بود حوری نژاد |