Jump to content

دیوانی حەمدی/لە ئافاقی فەخرا ئەبوومە قەمەر

From Wikisource
دیوانی حەمدی (1936)
by حەمدی
لە ئافاقی فەخرا ئەبوومە قەمەر
309625دیوانی حەمدی — لە ئافاقی فەخرا ئەبوومە قەمەر1936حەمدی
لە ئافاقی فەخرا ئەبوومە قەمەر اگر شاه را شاه بودی پدر
ئەگەر دەیبوو زەڕڕە وەفا و هونەر بسر بر نهادی مرا تاج زر
ئەنیسی سولەیمان دەبووم هودهودی اگر مادر شاه بانو بدی
لە پێشا ئەگەر نەقشی پارەی دەدی مرا سیم و زر تا به زانو بدی
نە من بووم نە ئەو بووی سەری موو گوناهـ به دانش نبود شاه را دستگاه
لە خۆیدا نەبوو جەوهەری عیزز و جاهـ وگرنه مرا بر نشاندی به کاه
یەکێ سوفلەیە و بەدخووە و پڕ گەزەند یەکێ نایەوێ کردەوەی ناپەسەند
خیلافی یەکن بۆ چی سەعدی دەڵێ بنی آدم اعضای یکدیگرند
بەجێ نایە بە پول پول داعییەی جود گەرم نابێ بە تڕ حەمامی زل زود
ئەگەر نەیبیستووە عەرزی مەلەک کەن که دریا را به ساغر کس نپیمود