دیوانی حەریق/تاک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search

1

[edit]
تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ

2

[edit]
کوتم بۆسەم دەوێ ڕووی خۆم بە ئاوی ڕووت گوڵاو، ناکەم کوتی بۆسەت دەوێ شێتە منیش ڕووی خۆم گڵاو، ناکەم

3

[edit]
لە عووزرا بوو مەلا بۆیە جوابیدا کوتی نادەم وڵاغ دەس ناکەوێ عەیبی نییە چش گەر منیش پیادەم

4

[edit]
سواری مەرکەبی فکرم لە دەوری موڵکی مەحاڵ سواری تەوسەنی هیممەت نەما قحط الرجال

5

[edit]
هەر بە دەستووری مەلای لاسوور، وەها کەوتۆتە سووڕ وەی دەزانی لێی دەخەم گەر بچمە سەر مزگەوتی سوور

6

[edit]
ئیحتیاجیم کەوتە «سۆما» چوومە وێ حەتتا ئەوێش ڕێی نەدام و جێی نەکردم ئەی خودا أین المفر؟

7

[edit]
موجازی کرد، مەجازی کرد، جەبەی کرد و جبەی لێ کرد قەباڵەی ئەسڵ و فەرعی خوێند قەباییل تا بڵێن جسنە

8

[edit]
سێ کەس بەتەڵەب بوون، لە تەڵەب چوونەوە جارێ ڕابوردوە تەڵەب بێنەوە تا فەسڵی بەهارێ