دیوانی جەوهەری/ێ
Appearance
1
[edit]قەسیدێک دادەنێم شیعری فەسیح و ساف و غەڕڕا بێ | زەریف و خەندەئاوەر وەک کتێبی ئەلف لەیلا بێ |
بڵند و پڕ لە مەعنی لەغز و پڕ مەغز و سروورئاوەر | لەنێو جەرگەی قەسیدان وەک جحێڵی تازەزاوا بێ |
هەچی وەزعم هەیە پاکی دەنووسم هیچی نابوێرم | هەچی دەردم هەیە پاکی دەڵێم ئەعلاجی ئەدنا بێ |
پەرێشانی و غەم و مەینەت لە دەورەم حەڵقەیان داوە | بە عومری خۆم گومان ناکەم وەکوو ئەو ساڵە قەوما بێ |
لە سوختی داردا سوختم لە گوێنی و دەستەچیلەش دا | هەمووی سەر یەک بخەی هیچی نەیێڵی کوورەیەک نابێ |
وەتاغم بووەتە نێوماڵی کەسیف و پڕ گەنە و قڕنوو | لەتاو کێچ تاکوو ڕۆژ قەت بیست دەقیقە ڕاحەتم نابێ |
لەبەر بێشوانی هاوین گایەکانم ناردە ئەو دێیە | تەپاڵەشمان نەبوو، کەم بوو، بەشی بیست ڕۆژ ئەگەر مابێ |
کە تەندوور دادەخەن دووکەڵ فەزای ماڵ پڕ دەکا وەک مژ | وەکوو توونی حەمامێک دەرک و ڕۆچنەی پاکی گیرا بێ |
بە ڕۆژدا کار و جێگەم خوێندنی ئەوراد و مێحرابە | لەبەر قوولە و هەرا گوێچکەم لە قورئان خوێندنم نابێ |
شەوێ دوای نوێژی خەوتنان چووم تفاق بۆ ماینەشێ بێنم | تەماشای کا دەکەم هەیهوو هەمووی سێ باری چا نابێ |
بە ڕۆژوو بووم لەبۆ ئیفتار لە مزگەوت چوومەوە ماڵێ | کوتم برسیمە چێشت و نان و چایی حازرە با بێ |
لە جوابدا پێی کوتم کابانی ماڵێ چارەسازێ کە | نە قەند و چا و ڕۆنت ماوە، نەوتیش حەو درەم نابێ |
لەجێی نان گۆزەیەک ئاو داندرا وەک دەوری ئەسحابان | کوتم ڕەببی شوکر یا ڕەب کە تۆ نەیدەی ئەویش نابێ |
خولاسە تا سەعاتێک کەوتمە نێو بەحری خەیاڵ و خەم | خودایا چۆن دەبێ و کارم بە کێ چا بێ |
سەدایە هاتە گوێم ئەی جەوهەری با بەس بێ دەردی دڵ | دەبێ کاری هەموو چا بێ کەسێ سالاری ئاغا بێ |
لە هەر دوو دەستی وەک هەوری بەهاری زێڕ و زێو دەڕژێ | لە بەگزادە و لە دێبوکری وەکوو ئەو پیاوە چا نابێ |
ئاڵبڵاغ، بۆکان
2
[edit]بۆ حاجی سەید عەبدوڵڵا
بەفر هاتە خوار بۆ دەوری دزێ | لە ترسی سەرما دڵم دەلەرزێ |
کە بیت و وا زوو کوورە دانەنرێ | بێ شک جەوهەری لە سەرما دەمرێ |