Jump to content

دیوانی بێخود/قەتعە

From Wikisource

1

[edit]
ئەم زاتە کە ماڵ مودیری هەولێرە هەم سەییدە، هەم شاعیرە، هەم چاوتێرە
بۆ ئێوەیە ئەم ڕوباعییەی نووسیوە مەمنوونم ئەگەر کەو شک ئەبەن بینێرە
***
بەندە کە دەمێکە لێرەم و میوانم پەیوەندی جەنابی «سافی»ی ئێرانم
یەعنی بە ئومیدی زیارەتی دانیشتووم ڕۆح هاتە دەرێ، کەچی نەهات جانانم