Jump to content

دیوانی ئەدیب/ی

From Wikisource
310500دیوانی ئەدیب — پیتی ە1932ئەدیب

1

[edit]
عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی دەبێ بمری لە دەردی بێ وەڵامی عارز و شاکی
هەتا وێستا لەبۆ بێچارە جێی لوتف و عەداڵەت بووی لەبەر بەدبەختی خۆمە دادخوازی بۆتە بێ باکی
دەسووم داسی ئومێدم بۆ دروونی مەزرەعەی لوتفت پەڕی خووشەی ڕەجا و ئارەزووم، ما خار و خاشاکی
دە بگرە جوولەکێک بم من موتیعی ئەمری ئیسلامم لە ئیجرای حەق تەساموح حەققە هەم بۆ ئامیر و زاکی
لە لاجان و شنۆ، مەلجەء نەماوە مولتەجی بم پێی کە ئاغاش لێم نەپرسێ دابنیشم با بە غەمناکی
ئەگەر مەیلت نەبایە زەڕخریدی کەس نەبوو لاجان هەمیشە چاوەڕێی لوتفی ئەتۆیە چاوی غەمناکی
ئەدیبیش هەم بە ڕۆژی خۆی بە کاری گیان نیساری دێت درێغی لێ مەفەرموو، بێ خەتا، ڕووی ڕەحمەتی چاکی
لە لان وا بوو کە بێچاران لە سایەت بێ خەم و دەردن کە لاجان بێتە تەورێز، خۆم قوتار کەم با بە چالاکی

2

[edit]
ئینسافە لە بۆ بێڵێ، هەموو لابە و زاری ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری
ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری
بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە گەر خاوەنی شان و شەڕەف و هۆش و ویقاری
کوورەت لە بەهارێوە دەمێ جۆشی نەهێنا کەی کوورەیە؟! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری
قد ضاق مجالي كسرالله علاتك تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری
ئەی وای چ سوودێ هەیە لە شکانی دڵی من لا تحترق الکور بفطینی و ناری
هەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری