دیوانی ئەحمەدی کۆر/مەسنەوی
Appearance
1
[edit]سوبحان لە شاهی غەففار | یا خالقی کەرەمدار |
یا عەزیز و یا غەففار | یا کەریم و یا سەتتار |
لە بێ گیان و لە گیاندار | لە ئیسلام و لە کوففار |
وەڵڵا بینای کردگار | بەبێ تۆ ناکرێن چ کار |
قال الحليم الستار | يولج الليل في النهار |
هەر تۆی ڕەحیم و ڕەحمان | تەوفیق دەری موستەعان |
لە جوملەیی جینن و ئینسان | بێ تۆ ناکرێن چ فەرمان |
غەفووری گونەهکاران | دەستگیری هەژاران |
شیفادەری بیماران | هەر تۆی کارسازی کاران |
حورمەتی هەر چوار یاران | دوور بین لە ئاگر و ناران |
یاغەففار و یا غەفوور | لە عەیب و عیللەت بین دوور |
دوور بین لە عەیب و عیلەل | یا بینایی لم یزل |
هەم قەییوومی بێ بەدەل | زات و فیعلت بێ خەلەل |
کەس بێ ئەجەل نامری | پادشاهی قادری |
ڕەببی هەر تۆی سابیری | هەم کەبیر، هەم کابیری |
قادری حەییی ڕەشید | یا وەلی و یا حەمید |
یا قەریب و یا مەجید | فَعَّالٌ لِمَا يُرِيد |
حەییی بینا و بێ نەزیر | تاق و سەمیع و بەسیر |
فەردی بە خوڵق و تەدبیر | لە تفڵ و لە جوان و پیر |
ئەغنیا و دانا و ئەمیر | شاهـ و سوڵتان و وەزیر |
خودای عەلیم و خەبیر | بۆ هەموان تۆی دەستگیر |
ڕازقی بۆ مار و موور | نووردەهەندەی ماهـ و خۆر |
دەستگیر بۆ شەل و کۆر | خودای کەریم و غەفوور |
تۆی ساحیبی مرادە | چی پێت نەبێ ئیرادە |
نەفعێ نادا لەبۆ کەس | هەر تۆی خودای فەریادڕەس |
چی تۆی نەبێ فەریادڕەس | ڕەنجی دەچێ بە عەبەس |
لەپاش ئەوان کەلامە | گوێ بدێرن خاس و عامە |
حەتتا بڵێن مودامە | بەحسی کافر و ئیسلامە |
لە کافری ناپاک دین | ئیسلامی پاک و ئەمین |
بە ئەمری رب العالمین | هەر دەبین و هەر دەچین |
لە مەخلووقی سەرزەمین | هیچ کەس نامێنێ یەقین |
بە ئەمری خالقی سوبحان | كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَان |
وەهام بیست لە عالمان | لە کتێبانیان کرد بەیان |
ئەووەڵ خالقی سوبحان | دنیای ڕۆنا بە ئیمکان |
شەرق و غەرب و جێ و مەکان | بۆ ڕەسووڵی ئینس و جان |
وەک من بیستم ئەو مەقال | خلق قبل کل حال |
نە ئەرز نە سەما بوو | نە ئادەم نە حەووا بوو |
نە قیامەت نە دنیا بوو | نە ئەنهار و نە ما بوو |
نە مەخلووق جابەجا بوو | نێوی ویم مستەفا بوو |
نە لەوح و نە قەڵەم بوو | نە کەعبە و نە حەرەم بوو |
نە گاو و نە ماسی بوو | نە عەرش و نە کورسی بوو |
نە ئادەمی سەفی بوو | پێغەمبەریان ناسیبوو |
نە ڕۆژ و ماهـ و هەرد بوو | نە چیا و نە داروبەرد بوو |
نە مەخلووق سەرتاسەر بوو | نێوی وی پێغەمبەر بوو |
بە ئەمری دانای کردگار | دنیا ڕۆندرا سەر تا خوار |
شەو و ڕۆژ، لەیل و نەهار | شەرق و غەرب، بەڕڕ و بیحار |
سەبەب ئەحمەدی موختار | دنیای دانا کردگار |
سەبەب ڕەسووڵی سەروەر | ڕۆینا کردی موقەددەر |
ئاسمان، ماهی مونەووەر | ئەستێرە و شەمس و قەمەر |
ئەو ئەرزی وا موعتەبەر | کێوی لێ کردە لەنگەر |
فەرمووی رب العباد | أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا |
وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا | ئایەتێکی بەفائیدە |
مالکی کوللی ئەنام | بۆخۆی فەرمووی ئەو کەلام |
ئەرز و ئاسمان، خاس و عام | خُلِقَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ |
وەک من بیستم ئەو گوفتار | لە عالەم و نامدار |
ڕۆژێکی مووسای نازدار | لە ڕەببی خۆی کرد پرسیار |
خالقی لەیل و نەهار | عالم بە کوللی ئەسرار |
هەم بە حاڵان خەبەردار | سەمیع و بینا و هۆشیار |
ئەز دەزانم تۆ خودای | تۆ دەلیل و ڕەهنومای |
ساحیبی لوتف و عەتای | غافری جورم و گونای |
لایقی حەمد و سەنای | بێ شەریک و بێ هەمتای |
لە کەنگێوە تۆ خودای | خودای زەمین و سەمای |
دای جەواب ڕەببی جەببار | ئەی مووسایی نامدار |
نابێ بترسی لە نار | لەو قسەی کردت پرسیار |
ناوێک لە من هەیە حەی | تۆفیق دەری کوللی شەی |
ئەزەلی و ئەبەدی هەی | ئەوەی بزانە تا هەی |
عومری من زۆر کەسیرە | نایێتە زەبت و گیرە |
دنیام ڕۆنا لە ئەووەڵ | ڕزق و ئەعمال و ئەجەل |
بۆ محەممەدی مورسەل | کە هیچی نەبوو دەگەڵ |
غەیرەز دەعبای ناو خەرتەل | هیچی دی نەبوو دەگەڵ |
ئەو خەرتەلی نەدیم بوو | عومری وی زۆر قەدیم بوو |
بێ عەدەد عومری ویم بوو | لەسەر ئەرزی موقیم بوو |
دوور بوو لە حەشر و شومار | خالقی لەیل و نەهار |
لەبۆی خوڵقاند بوو سەد شار | خەرتەل لێی کرد بوون بار |
لە ترسی مەوتی جەببار | هەر ڕۆژێ جینگڵ دەخوار |
دەیکێشان داخ و حەسرەت | بۆ عومری کورت و غەفڵەت |
لە پاشان گریا بە زار | دەنگێک مابوو لە دیوار |
حەوت ساڵان گرتی دە زار | لە هەوکی نەدەچووە خوار |
پاشان بە ئەمری ئەکبەر | خالقی کوللی بەشەر |
دەگەڵ ئەو دەنگی ئاخەر | ڕوح لە قالب دەچووە دەر |
دنیا زێڕ و مڵک و ماڵ | چۆڵ ما تا سی هەزار ساڵ |
خودای زەمین و ئاسمان | لە پاش هەنگی بە ئیمکان |
خوڵقاندی جان ئیبنی جان | لە ئاگری بێ دوخان |
بەو قسەم کرد ئیعتیبار | لە کەلام ڕەببی جەببار |
وَخَلَقَ الْجَانَّ | مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ |
خالقی فەردی قەییووم | لە لەفزی خۆی کرد مەعلووم |
وَالْجَانَّ خَلَقْنَاهُ | مِنْ قَبْلُ مِنْ نَارِ السَّمُومِ |
ئەرزی نا لە دەستی وان | هێند مەعموور بوو ئاوەدان |
خەڵقان کێڵایان سەربان | دەیانکردە دەغڵ و دان |
ڕێ بڕا بوون لە کێوان | لەو پاش بە ئەمری سوبحان |
بوونە ساحێبی عیسیان | غەزەبیان لێ دەگیران |
لە ئەرزدا کران پەنهان | لەوانیش یەکیان نەمان |
ئەوجار وای کرد موقەددەر | ڕۆنیا ئادەم موستەقەر |
خالیقی حەیی و مەتین | لە ئایەتی کرد موبین |
بە لەفزێکی زۆر شیرین | «وَ خَلَقنا آدَمَ فِی طین» |
ئادەمی ڕۆنا لە پاش | حەووای لێ کردە وێڵداش |
هاودەمێکی گەلێک باش | مەخلوق لەوان کەوتنە پاش |
بە ئەمری حەیی ئەحەد | خودای ئەزەلی و ئەبەد |
لەوان پاش کەوت وەلەد | بێ ئەژمار و بێ عەدەد |
وەک من بیستم ئەو گوفتار | لە عالمی دە نامدار |
سێ ڕیوایەت بوون ئەخبار | یا سەد جووت بوون بە ئەژمار |
یا چل ئادەمی بۆ شیس | ساحێب تەقدیس و تەدریس |
زۆر مێهرەبان و ئەنیس | بۆ ئوممەتی بوە ڕەئیس |
لە پاشی وی دەهات «نووح» | ساحێبی فەتح و فتووح |
گەشاوە پێی گیان و ڕوح | بۆ ئۆممەتی بوە مەمدووح |
نۆسەد ساڵی بە ئەژمار | نووح نەبیی دەعواکار |
شەڕی کرد دەگەڵ کوففار | دەگەڵ قەومی نابەکار |
فەرمووی ڕەببی عەللامە | دەر حەق بە وان کەلامە |
فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ | إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا |
حەفتا کەسی بە ئەژمار | لەناو میللەتی کوففار |
بە ئیرادەی کردگار | پێی موسلمان بوون ئەوجار |
پاشان گریا بە زارە | دوعای خواست لە جەببارە |
«لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ | مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا» |
ئەگەر بمێنن یەک سەر | لە دین دەبن بێ خەبەر |
نایەنە زەبت و زەفەر | عەبدان لە دین دێننە دەر |
ئەو جار خالیقی سوبحان | دوعای قوبوڵ کرد لە زمان |
لەبۆ وانی نارد تۆفان | چل گەز کەوتە سەر کێوان |
بە هیلاک چوون هەموویان | لەو تاییفەی سێ کەس مان |
بە ئەمری حەیی فەریادڕەس | خودای دەستدار و بێ دەس |
لەو تاییفەی مان سێ کەس | ئەو سام و حام و یافس |
گوێ و لێ بێ ئەی برادەر | گوناهکاران سەرلەبەر |
لەبەر حوببی پێغەمبەر | ئەو ڕەهبەر و ئەو سەروەر |
عەزابن نایێتە سەر | هەڵگیراوە تا مەحشەر |
هەر کەسێکی عاقڵ بێ | یەک جیهەت و یەکدڵ بێ |
دڵپاک بێت و عادڵ بێ | ئیمانی پێ کامڵ بێ |
ژینێک مردنی لە دوو بێ | دەبێ چ شایی و پێ بێ |
گەر بە عەقڵ و کەماڵی | ساحێب هۆش و خەیاڵی |
لە ترسی زولجەلالی | ڕەنگە داییم بناڵی |
بەحسی مردنێ و حاڵی فەوت | جحێڵ و جوان، پیر و چەوت |
خالیق دەیفەرموو بە زەوت | «كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْت» |
ئەوجار خالیق بە هەیبەت | ساحێبی عیلم و حیکمەت |
عیزرائیل کرد موسللەت | لەبۆ سەر جەمعی ئۆممەت |
لەبۆ سەر جەمعی گیاندار | عیزرائیلی کرد دیار |
عیزرائیل کردی گوفتار | ئەی خودای پەروەردگار |
هەر تۆی قادر و موختار | تۆ من دەکەی خەتاکار |
جوابی دا خودای قادر | ئەو عەرز و عاسمان ڕاگر |
هەر کەس بە دەردێک دەمرێ | کەس خەتای تۆ ناگرێ |
کاری خۆم ئەز، پێک دێنم | زوو ڕوحی لێ دەستێنم |
چی ڕزقی لێ بستێنم | سەری لێ دەشێوێنم |
بەخشەندە و غەففارم | حاکمی کەڕەمدارم |
گەر بە غەزەب بنواڕم | شاخ و کێوان دەهاڕم |
سەر دێننە دەر لە قەبران | ڕەببی نەنکەی سەرگەردان |
عالمان وا خەبەر دان | ڕەببی نەنکەی سەرگەردان |
بە ئەمری خالقی غەففار | دەکرێتە بانگ و هاوار |
کوا مەردی لە دنێ سەردار | فەخر و پێ دەکرێ ئیزهار |
کوا ئیسلام، کوانێ کوففار | کێ بوو دەهاتە گوفتار؟ |
کوانێن کافری دە دڵڕەش | موسوڵمانی دڵ بە غەش |
ئەوەی سەریان چۆتە هەش | بێن ئەو مڵکەی بکەن بەش |
ئەمن کردم موستەقەڕ | خەڵقی دەعوای بوو لەسەر |
هەتا دنیا دنیا بوو | مەردی وەهای تێدا بوو |
ساحێب دەستە و سوپا بوو | هەر کەس بۆ خۆی هەرا بوو |
هێند عاقڵ نەبوون سەلیم | بڵێن «أَستَغفِرُاللّهَ الْعَظیم» |
ڕۆژگاریان هات و چوون | وەها پێی ببوون مەفتوون |
«أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ | كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ» |
کوانێ ماڵی بە بنیات | گەورە و ساحێب دەستەڵات |
شار و قۆنگرە و قەڵات | بۆ عەنقای ساحێب داهات |
ئەو سەرداری بە قووەت | ساحێب هیممەت و قودرەت |
بۆ عەنقای ساحێب حەشمەت | هەم دیوانی پڕ زینەت |
زەڕق و زینەت و دیوان | زەمزەمە و سفرە و میوان |
تەرتیبدەر و بە ئەرکان | بائەدەب، عەقڵ و ئیمان |
عەدڵ و نەسەق و میزان | نازەنین و نەوجەوان |
لە بچووک و گەورە و گران | کوان لەوان یەکیان نەمان |
پاڵەوانی پڕ هونەر | ساحێب هەیبەت و خەتەر |
هەر چوار یاری پێغەمبەر | ئەوانیش نەمان یەکسەر |
بورج و قۆنگرە و وشار | زینەتی حەوش و حەسار |
شاە و لەشکر و سەدار | یەک لەوان نەمان چ جار |
فەرمووی خالقی جەببار | لە قورئانێ بوو ئیزهار |
«لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ | لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ» |
گوێو لێ بوو ئەی برادەر | بەحسی دنیای حیلەگەر |
ئەو جار خودایی ئەکبەر | لە قیامەت دەدا خەبەر |
«وَمَا أَمْرُ السَّاعَةِ | إِلَّا كَلَمْحِ الْبَصَرِ» |
بە ئەمری کردگاری | پادشای پەروەردگاری |
کە ئەو باران دەباری | لە ئەرزێ دەبێ جاری |
بە ئەمری پادشای جەلیل | دەژیەتەوە ئیسرافیل |
ئیسرافیل دێتە حوزوور | دەفەرمووی پادشای غەفوور |
تۆ فوو بکە نەفخی سوور | «فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ» |
ئەڕواح کە دەبیەن لە ژوور | بۆ قالبان دەبن مەسروور |
کە نەفخی سوور بوو عەیان | ڕادەوەستن بۆ فەرمان |
عاجز و فەقیر و هەژار | بێ هۆش و مات و غەمبار |
دڵ بە غەم و غەمبارە | بێ تاقەت لە گوفتارە |
«وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى | وَمَا هُمْ بِسُكَارَى» |
فەرمووی خالقی جەببار | با بێن جەمیعی دەییار |
هەر کەس بە ئەنداز و میقدار | لە جێی خۆی بگرێ قەرار |
هەرچی میللەتی کوففار | بێ جوابن و بێ پرسیار |
دەکەن فەریاد و هاوار | دەفەرموێ خودای قەههار |
«لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ | وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ» |
«جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا | وَبِئْسَ الْقَرَارُ» |
«فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا» | چون بە تەفسیر موحتاجە |
حەزرەتی خەیرولبەشەر | وای بە مە داوە خەبەر |
لە وەختی هاتنی مەحشەر | دە سونفیان دێن موقەڕڕەڕ |
ئەووەڵ دێن وەک مەیموونە | لە زەکات مانع بوونە |
دووەم دێن وەک بەرازی | بە حەرام بوونە ڕازی |
سێیەم دێن سەر بەرەو ژێر | سووتخۆری دە گوێ نەدێر |
چوارەم دێن کوێر و بێ چاو | «جابیر» لە حوکمان تەواو |
پێنجەم دێن کەڕ و لاڵن | ئەو موعجیب بە ئەعمالن |
شەشەم دێن زبانی وان | دێتە خوار تا سنگیان |
کێم و خوێن لێی دێتە دەر | بە سەر بۆنی وی یەکسەر |
عاجزن ئەهلی مەحشەر | ئەو مەلانە وەعزدەر |
دەوەستن دەستە و نەزەر | قەول و فیعل نین بەرابەر |
حەفتەم دێن ناتەواون | دەم و لووتیان نەماون |
دەست و پێیان بڕاون | وان جیران ئەزیەت داون |
هەشتەم دێن هەڵاوەسراو | زەرد و زەعیفن تەواو |
بە دار ئاگری پڕ تاو | دەسوتێن جەرگ و هەناو |
وان لە دنیا کرد فەساد | ماڵی خەڵقیان دا بەباد |
بە زاڵمی دە پڕ عیناد | هەر دەکەن هاوار و داد |
نۆیەم دێن بۆگەنیویان | وەک کەڵەشە تۆپیوان |
وان بۆ تاعەت مانیع بوون | بۆ بێ دینان تابیع بوون |
دەهەم دێن زۆر بە دەردە | لیباسێکیان دەبەردا |
چ جار خۆی لە بەدەن دا | گاز گاز گۆشتی بەردەدا |
وان تەکەببور لێ دەدا | گەپیان بە خەڵقی دەدا |
پاشان بە ئەمری سوبحان | لە نێو جەمعی موسڵمان |
ئەوان دوورن لە عیسیان | نوور لەسەر وان زۆر عەیان |
ڕووناکە دەور و بەریان | کافر دەمرن لە حەیفان |
فاسق دەکێشن ئاهان | چلۆن خۆن کرد ماڵوێران |
ئەگەر عەقڵن هەبایە | بیستبان وەعزی مەلایە |
قەت ئێمە لە دنیایە | نەندەدیت ئەو جەفایە |
چاک بزانن برادەر | فەرمووی خودایی ئەکبەر |
چی لە دنیا عاقڵ بێ | عەقیدەی زۆر کامڵ بێ |
داییم بترسێ لە نار | هەڵبێ لە فاسق و کوففار |
دەگەڵ ڕەفیقی بێ دین | ئەسلەن نەبێ هەمنشین |
لادا لە مەحرەماتان | ڕوو بکاتە واجباتان |
دوور دەبێ لە ئافاتان | لە جەفا و لە بەڵاتان |
بە سوننەتی پێغەمبەر | دەنپارێزێ لە سەقەر |
چی نەکا سەوم و سەلات | وەدەر نەیێخێ زەکات |
پەنا بۆ دینی نەبات | ئەسڵەن نایبێتن نەجات |
بە ئەمری خودای ئەکبەر | میزان دەکرێ موستەقەر |
پاک دەکێشرێن خێر و شەڕ | قورئان وا دەدا خەبەر |
«فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ | وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ» |
هێندێک مزگێنی لەوان | لای خێرانیان بوو گران |
وەستاون دەستە و نەزەر | خێر و شەڕیان بەرابەر |
هێندێکیش پڕ دەرد و ئێش | گوناهـ گەورە وەک گامێش |
خێریان هەر وەک باڵی مێش | بۆ جەهەننەم دەچنە پێش |
بە ئەمری دانای کردگار | خاس و عامی مە یەکجار |
دێننە مەحشەری سەرمەست | هەر کەس دەفتەری بە دەست |
ڕادەوەستن بەبێ هەست | لە خوێندنێ دەکەن قەست |
هەتا خێرە دەخوێنن | وەختێ شەڕان دەبینن |
ناوێرن چاو هەڵێنن | سەر لەبەر خۆ دەمێنن |
ئینسان حاڵی وەهایە | دەکا درۆ و حاشایە |
حاشا دەکا ڕەببییە | ئەو دەفتەرە ئی من نییە |
کە ئینسان دەکا حاشا | لێی دەبنە شاهید ئەعزا |
لە پێش دەستی کردگار | ئەعزا لە سەر تاکوو خوار |
شاهیدی دەدەن بە زار | تۆ بە منت نەکرد ئەو کار؟ |
لە قورئانی خۆش گوفتار | خودا وای کردووە ئیزهار |
«يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ | أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ» |
ئینسان کە وای دیت ئەوجار | گەلێک دەبێ شەرمەزار |
نایمێنێ عیلاج و چار | ئەوجار دەکاتن ئیقرار |
بە فەرمانی شای غەفوور | خودای کەریم و سەبوور |
مەلایێک دەدەن دەستوور | جەهەننەم دێتە زهوور |
چەندهەزار بوتی کەبیر | دەستیان دەکەن لە زنجیر |
بە فەرمانی بێ نەزیر | لە جەهەننەم دەبن گیر |
دەنەڕێنێ و بانگ دەکات | کوانێ تارِیکُ الصَّلَاة |
کوانێ تارِیکُ الصَّلَاة | مانیعی ڕۆژو و زەکات |
دوور لە جومعە و جەماعەت | مونکیری خێر و سوننەت |
جا موسوڵمانی فەقیر | لە ترسی ڕاو وتەکبیر |
لەبەر خۆفی زەمهەریر | پێغەمبەر دەکەن لە بیر |
جەهەننەم دەکا پرسیار | ئەوە کێنە بێ سەردار |
دەڵێن ئەوانەی هەژار | پێیان دەڵێن جوو و کوففار |
بڵێن یا محەممەد هاوار | دەکەن هاوار پڕ بە زار |
بە ئەمری خودای ئەکبەر | مەلائیکەت چەند قەدەر |
بە تەرتیب و بەرابەر | چوون لە تەڵەب پێغەمبەر |
مەلاییکە لەو جێیە | دەپرسن لە ئەرزێیە |
ئایا لەو شوێن و ڕێیە | قەبری نەبی لە کوێیە؟ |
ئەرز وا دەدا خەبەر | لەبەر توندی بای سەڕسەڕ |
فکرم دەرچووە لەسەر | لە خۆم نین ئاگا و خەبەر |
بە ئەمری پادشای غەفوور | خودای کەریم و غەفوور |
لە جێیەک دەبینن نوور | نووری دەچێ بەرەو ژوور |
کە لەوێندەر هاتە دەر | ئەرز سوجدەی بردە بەر |
جا محەممەدی موختار | لە پێش دەستی خوای جەببار |
دەگری وەک جۆ و ڕووبار | بۆ ئۆممەتی گونەهکار |
دەڵێ ڕوحم کە ئەوجار | بەرناگرن بۆ ئاگر و نار |
جەهەننەم خەتەرناکە | موسوڵمان ترسناکە |
فەرمووی خالیقی وەههاب | وەک قورئان دەکا خیتاب |
جەهەننەم و ئاگر و نار | بۆ میللەتی گوناهکار |
بۆ بێ باوەڕ و کوففار | کەس لێی نابێ ڕەستگار |
فەرمووی خالیقی موبین | خودای ئاسمان و زەمین |
دە کەلامی خۆی یەقین | «وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ» |
فەرمووی خالقی غەففار | چ ئیسلام و چ کوففار |
لە خەڵقی دە گوناهکار | لە جێی خۆی بگرن قەرار |
دەفەرمووی خودای عیباد | جا بە گوێرەی ئیعتیقاد |
ڕایان کێشن بۆ سیڕات | هەر کەس خۆی بدا نەجات |
هێندێک دێن بێ قەیدییە | دەچن بە ئەمری ڕەببییە |
چونکە قەت نەیاندییە | نازانن سیڕات چییە |
2
[edit]کە غوسڵیان کرد هاتنە دەر | ئەو نوورین دەبن یەکسەر |
کانیەکی دیش لەو قەدەر | پێی دەڵێن حەوزی کەوسەر |
کانی ئەووەڵین ئاوە | ئینسان دەچی بە داوە |
ئاوڕی لێ دەداتەوە | جامێکی لێ دەخواتەوە |
کە خواردیانەوە ئەمجار | چاوەڕێن بۆ دووەم جار |
بە ئەمری شاهی جەببار | پێی نامێنێ هیچ مەدار |
وەکوو گوڵی دە ڕەنگین | گوڵی زەرد و سوور و شین |
وەکوو توحفەی نازەنین | بۆ حۆریان دەچوو مزگین |
حۆری دەوان زەمانان | دێن لە تەڵەب میوانان |
دێنە جێ و مەکانان | بۆ خزمەت ئیمانداران |
دێنە جێی دە غەریب | تورت و ڕەند و عەجایب |
هەر یەکیە چلان نەسیب | جوان و شۆخ و دڵفەریب |
هەر یەک نەسیبی چلان | فڵانی بنی فڵان |
شادی لە باغی گوڵان | دەبن بەوان شادمان |
با بیکەین سەیر و گەشتێ | شەوق و زەوقی بەهەشتێ |
زۆر زۆر دڵانی لێ خۆش دێ | لە چوار دەور و تەنیشتێ |
بەهەشتی هەر تەعامە | لە کافران حەرامە |
بۆ ئۆممەتی «خَيْرُ الْأَنام»ه | خوا بیدا ئەو مەقامە |
تێدا نین لەهوی سوخەن | سەیری دەکەی جایی ئەیمەن |
«مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ» | بخۆن چی مەیل دەکەن |
بەهەشت جێیەکی حەقە | بڕۆنن چەند ڕۆژ بەقا |
لێی ڕازی دەبێ حەقە | هەر ئەوە دارولبەقا |
تەیرێکی تیژ و خۆشپەڕ | سەد ساڵ بڕوا کەڕ تا کەڕ |
لە موڵکی یەک ناچتە دەر | لەو بەهەشتی خۆش نەزەر |
دنیا خوڵقا لە ئیجاد | بەهەشت خوڵقا لە ئەبەد |
بە سەبەب نووری محەممەد | هەم ئەحمەد هەم محەممەد |
یا ڕەببی هەر تۆی ڕەحمان | عالمی سیڕڕی نیهان |
لە من نەگری هیچ نوقسان | خودای ڕەحیم و ڕەحمان |
گەر بڵێم تا ڕۆژی مەوت | حەتا عالەم دەبێ فەوت |
مەدحی حەق نایەتە زەوت | تا هیچ زەمان و موودەت |
یا ڕەب بە شەوی هەینی | بە شای قابەقەوسەینی |
ئیمامی قیبلەتەینی | ئیمانیان لێ نەستێنی |
چونکی هێندە پڕ ئوسوول | بە حورمەت ئیسمی ڕەسوول |
دوعایەن بکەی قەبووڵ | ئۆممەتی نەکەی مەلوول |
بە ناوی خود ئەحەد کەی | بە نووری محەممەد کەی |
ڕەحمێک لەبۆ ئەحمەد کەی | بەهەشتیان پێ کەرەم کەی |
ئەحمەدی کۆری هەژار | بە تۆبە و ئیستیغفار |
بە ڕەحمەتت ئۆمێدوار | بە دەرگات ئۆمێدەوار |
ئۆمێدمان هەیە بە ڕەحمەتی | شادن کەی بە جەننەتی |
دەگەڵ ئەهلی جەماعەتی | شەیتان غەرق بێ دە نەعلەتی |
هەزار ڕەحمەت لە گوێدێران | جودا لە شەیتانی ماڵوێران |
3
[edit]ڕووی دە موهری هەڵدەسوو | خودا وا ئەمری پێ بوو |
ئۆخەی دڵم تاقەت بوو | بەو بۆسەیە ساکن بوو |
لە کنت دەبێ مەعلوومە | ڕاست وەبە لێت خۆش بوومە |
ئەو محەممەدی نازدارە | بە دووان گرتین دوو جارە |
لەرزی وەک بید و دارە | چۆوە ماڵێ بە بیمارە |
ئەو خاتەمول مورسەلین بوو | لە موناجات زۆر مەتین بوو |
پازدە ڕۆژان لە نووین بوو | جێهێشتنی جێ و شوێن بوو |
ڕۆژی شازدەی چوونە دەر بوو | ئیرادەی پێ سەفەر بوو |
لە سوبحێکی کامیلە | فەرمووی ڕەببی جەلیلە |
هەڕۆ خوارێ عیزرائیلە | کن محەممەدی کامیلە |
فەرموودەی شاهی ئەحەدە | تا بە خۆی دەستوور نەدە |
چ نەڵێی بە محەممەدە | بەرەو لای محەممەدە |
وای فەرمووی شای غەفوورە | تا لێی نەدەن دەستوورە |
بەبێ ڕوخسەت مەچۆ ژوورە | هەر ڕابوێستە لە دوورە |
عیزرائیل کە هاتە خوارە | بە ئەمری شاهی جەببارە |
لە دەرکی ماڵی کرد قەرارە | چاوەڕوان و ئینتیزارە |
سێ سەحاتان ڕاوەستا لە دوورە | بانگی کردنێ بێ زەروورە |
ئەی ئەهلی بەیتی پاک نوورە | ڕوخسەت هەیە بێمە ژوورە |
من فەرمانێکم هەیە بە زەروورە | بەو سەییدی ناو مەشهوورە |
داخۆ ئیزنە بێمە ژوورە؟ | هەتا تۆ دێیە حوزوورە |
فاتیمەی پڕ دە ئوسوولە | فەرمووی ئیزنە بێمە ژوورە |
هەرچێکوو ئەو ڕەسوولە | بە دەردی خۆی مەشغوولە |
ساعەتێک بگرە قەرارە | تا ئەو سەییدی موختارە |
نازداری وەک پێغەمبەر | هەر کە بیستی ئەو خەبەر |
ترسا بە جان و جگەر | هیچ ترست نەبێ لەبەر |
لە فاتیمەی کرد پرسیارە | ئەی فەرزندی منی نازدارە |
دەگەڵ کێت بوو ئەو گوفتارە | مەکە گریان و هاوارە |
بەوەی کەمێ کە وەههابە | فاتیمە دەڵێ ئەی بابە |
بە زبان دەڵێی عەرەبە | مەردێکی عالی نەسەبە |
لەوێی گرتووە قەرارە | ئەڵبەت بە تۆی هەیە کارە |
فاتیمە کوتییە نەبییە | بەوەی کەمێ کە ڕەبییە |
ئەز دەزانم ئەوە کێیە | دە مەخلووقی ئەرزی نییە |
«ملک الموت»ی سیددیقە | ڕوحان دەکا بە تەحریقە |
ناوەستێتن یەک دەقیقە | بێ هاوەڵ و بێ ڕەفیقە |
بە ئەمری فەرمانی جەببارە | خراب دەکا ڕۆزگارە |
لەبۆ ڕوحیت ئینتیزارە | لێک دەستێنێ برا و یارە |
حەسەن بۆ حوسەین دڵگیرە | حەبیبی ڕەببی کەبیرە |
فاتیمە کە بیستی ئەو بەیانە | کردی بە داد و فوغانە |
بۆ سەرداری ئینس و جانە | دەستی دەکرد بە گریانە |
فەرمووی بە لەفزی عەرەبی | قەسەم بە زاتی دە ڕەببی |
دەڵێم بە زار و گریە بی | ڕەنگە لە ئوممەتی من نەبی |
ئەو ڕەحمەتی شای بێ ئەسەرە | دەردێکی چەند بێ مەفەرە |
کەس پێی نابا چ زەفەرە | دەبێ بکرێ ئەو سەفەرە |
لە سێ ڕۆژان بەولاوە ئەوجار | چی من دەکا بە ئیختیار |
زۆر بۆم مەکەن گریان و زار | دەڕۆم بە ئەمری کردگار |
ڕازی ببن بە قەزایێ | ئەمڕۆ چاکن لە دنیایێ |
فاتیمە ئەو قسەی قوبووڵ بوو | لە موناجاتان زۆر مەقبووڵ بوو |
گوێدێر بە قسەی ڕەسووڵ بوو | بە سەبر و حیلە و سەبوور بوو |
لە موناجاتان زۆر مەتین بوو | پازدە ڕۆژان لەسەر نوێن بوو |
عیزرائیل لە قیامە | هاتە خوارێ لە مەقامە |
لە محەممەدی کرد سەلامە | هاتوویە خوار ئەو جارە |
سەلامی وەرگرت ئەو جارە | بەخێر هاتی ئەی ئەغیارە |
داخۆ بە منت چ کارە؟ | وەرگرم یا بڕۆم ئەو جارە |
هاتووی کە چی ئیشارەت کەی؟ | یا ئەو ڕوحیم لێ غارەت کەی؟ |
وای کوت عیزرائیل نازدارە | بەوەی کەم کە ئەو جەببارە |
من پێم هەیە هەر دوو کارە | وەرگرم یا بڕۆم ئەو جارە |
فەرمووی کە هاتی بە تەعجیل | بە ئەمر و فەرمانی جەلیل |
لە کوێت چاو پێکەوت جوبرائیل | ئەتۆ هاتووی بە تەعجیل |
چاوم پێکەوت هات و ڕاوەستە | دەگریا بە دوو چاوی مەستە |
مەلەکان تازیانیان لێ خواستە | پەلە مەکە ڕابوەستە |
حۆرییان ئیرادە بوو وەکەن | تەبەقی نووری توحفە کەن |
شاباش لەبۆ ڕۆحی تۆ کەن | تێکڕا خۆیان موزەیەن کەن |
هەر چی بوون و هەر چی نەبوون | ڕەببی کاری «کُن فَیَکُون» |
پاک موحتاجی هاتنی تۆن | ئەی ڕەسووڵی خۆش ڕەنگ و بۆن |
حەتتا خالقی غەففارە | چاوەنۆڕە، ئینتیزارە |
کەنگی ڕۆحی تۆ دەچێتە دیارە | ئەی محەممەدی نازدارە |
جوبرائیل لە قیامە | هاتە خوار لە مەقامە |
لە محەممەدی کرد سەلامە | دەگەڵی دەکرد کەلامە |
سەلامی وەرگرت نەبی | دەڵێ وەڵڵاهی بە زاتی ڕەببی |
دەبێ جێی ئۆممەتیم لەکن بی | لە ئومەتم غافڵ نەبی |
وی بە جوبرائیل کوت: گیانە | لە پاش من ئەسەح بزانە |
ئەو مزگەوت و ئەو مەکانە | دەبن چۆڵ و وێرانە |
ئەو مزگەوت و ئەو مینبەرە | جێنشینی پێغەمبەرە |
دەبن زیر و هەم زەبەرە | بە ئەمری حەییی ئەکبەرە |
ئۆممەتی من گوناهکارە | ئەقدەمییان چوون ئەو جارە |
تەکەللومی کرد بە زارە | ئادەمییان دێتە دیارە |
کەس نییە وەعزیان لەبۆ بخوێنێ | وەسەر ڕێگەی حەقیان بێنێ |
دا شەیتان ئیمانیان لێ نەستێنێ | خەڵک بە باوەڕ بمێنێ |
خالیق خۆی خێوی قودرەتی | ئەمە دەبا بۆ جەننەتی |
چی دەکا دەگەڵ ئۆممەتێ؟ | هەموان بەرێ بۆ جەننەتێ |
جوبرائیل هات بە تەعجیلە | گەییە بەر لیقای جەلیلە |
گوفتاری کردن کامیلە | لەگەڵ ڕەسوولی جەلیلە |
دەڵێ وای فەرموو شای جەببارە | سەلام لە نەبی موختارە |
دەغدەغەی نەبێ چ جارە | ئەو دەچێ ئەزم سەردارە |
من پادشایەکی بە سەبرم | بێ شەریکم قەت نامرم |
قەدری ئەوان چاک دەگرم | دینیان لەبۆ ڕادەگرم |
لێن بەشەرن، دەکەم ئیمانێ | کانی خێر و هەم ئیحسانێ |
فەزڵی ویرد و هەم قورئانێ | لە ئۆمەتی ئاخر زەمانێ |
بە زاتی خۆم، خۆم جەببارە | لە دنیای بەد و ڕۆژگارە |
پێت دەبەخشم گوناهکارە | چون پێغەمبەر ئینتیزارە |
بە زاتی خودای «ذی الأنعام»ە | بەهەشت خۆش و پڕ تەعامە |
لە هەموو کافران حەرامە | بۆ ئۆممەتی «خَیرُ الأَنام»ە |
دوو دەستی هێنا بەردانە | ئەو لەوێی بژارد شوکرانە |
وای کوت بە دڵی بێ ئەندێشە | جانی جانان وەرە پێشە |
قەبزی ئەڕواحم بکێشە | ڕێگای مەحشەر لە پێشە |
ئەی مەلەکی پاک و ئەمین | مەئمووری خوداوەندی موبین |
زوو کە وەرە پێ هەڵێنە | ئەمری ئاغات بەجێ بێنە |
عیزرائیل لە جێی خۆی هەستا | لە پێش نەبی ڕادەوەستا |
دەستی دەنا لەسەر دەستە | بۆ قەبزی ڕوحی بەردەستە |
ئەو ڕوحی نەبیی موختارە | بە ئەمری پادشاهی جەببارە |
لە ئەژنۆیانی گرت قەرارە | لە پەنجەرەی دەهاتە خوارە |
ئەو محەممەدە سەرمەستە | شەربەتی ئاوی دەخواستە |
ئەو دوو دەستی وا نوورینە | دە ئاوی ساردی هەڵێنە |
بینەی خۆی دە ئاوێ دەنە | پاک و مونەززەهـ ڕەحمانه |
خالقی کوللی دە ئەشیانە | گیان کێشان چەندە گرانه |
بەوەی کەم کە ئەو سەببووحە | لە ئاخری دنیا تاکوو نووحە |
لە تۆم سووکتر نەکێشان ڕووحە | ---------- |
فەرمووی بە لەفزی عەڕەبی | تۆی ئەوەڵ و ئاخر نەبی |
حەزێ دەکەم سەد هێندە بی | قەسەم بە زاتی دە ڕەببی |
هێندە بێ لە سەر ئۆممەتی نەبێ | هەمووی لەسەر قەلبی من بێ |
هێندە بێ لە سەر ئۆممەتی نەبی | وای دەفەرموو زاتی نەبی |
ئۆممەتی من گونەهکارە | تاقەتیان نینە چ جارە |
ببینن ئەو ڕۆژگارە | ئەو سەییدی دە نامدارە |
هەڵیان گرن بە هەزارە | بە هیممەتی برا و یارە |
ئەو مەردی چاک و ئەمینە | سەیید «ختم المرسلین»ە |
ئەوان خوێندیان یاسینە | لەسەر پادشای مەدینە |
ڕوحی وە ئەعزەم کار کرد | لە دنیای کۆچ و بار کرد |
ڕووی وە ڕەحمەتی جەببار کرد | خۆڵی بە سەر مەی هەژار کرد |
ئۆممەتی خۆی بێ سەردار کرد | پاکی بێچارە و هەژار کرد |
«کُلُّ شَیءٍ هالِک» بوون | بە ئایەت کاری «کُن فَیَکُون» |
«إِنَّا لِلَّهِ وَ إِنَّا إِلَیە رَاجِعون» | هەر کە ویستی «کُن فَیَکُون» |
ئیبنوعەبباس و حەیدەری نامدار | ئاویان دەکردن گەرم و سار |
پێیان شوشتن، نەبی موختار | لەشی پیرۆزی نازدار |
بوردێکی یەمەنییان بە دوو بەر کرد | لەویان بە کفنی ڕەسووڵی سەروەر کرد |
ئەو محەممەدی وا سەر مەستە | سێ قەدیان بۆ ڕاخستە |
لە نێویاندا ڕانەوەستە | قورئانی لەسەر دەستە |
جوبرەئیل کە هاتە خوارە | دەگەڵ چەهار مەلەکی موختارە |
نوێژان کرد لە نەبی نازدارە | بە عیززەت و ئیقتیدارە |
هەڵیان دەگرت ئەو جەنازە | بە عیززەت و قەدر و نازە |
بردیان بۆ ڕەوزەیی ڕازە | بە عیززەت و قەدر و نازە |
بە ئەمری شاهی جەببارە | دڵ لە تاوی لەت و پارە |
دایان نا بەر پشت نەبی موختارە | ئەویان وا لە دەستی شارە؟ |
ئەو محەممەدە چاو هەڵێنابوو | پاڵی وە قەبری خۆی دابوو |
بۆ ئۆممەتی دەست بە دوعا بوو | ---------- |
گەر ئێمە سەد جاران بەدین | ئەحمەدیللا ئۆممەتی محەممەدین |
گەر ئێمە سەد جار نادانین | ناشی و شێت و هیچ نەزانین |
ئەلحەمیللا کافر نین و موسڵمانین | ڕێگای دین باش دەزانین |
هیجرەتی نەبیی موختارە | هەزار و دووسەد و دوو چەهارە |
ئەو بەیتە بوو بە ئەشعارە | بۆ مەدینەی پڕ ئەنوارە |
یا ڕەببی بە ئەم شەوی هەینی | بە شاهی قابەقەوسەینی |
بە ئیمامی قیبلەتەینی | قەڵەم بە گوناهن دێنی |
ڕەحمەتێکی بێ شومار کەی | لە جەماعەتی برا و یار کەی |
لە جەماعەتی برا و یار کەی | بۆ ئۆممەتی پێغەمبەر کەی |
هەزار ڕەحمەت لە گوێدێران | جودا لە شەیتانی ماڵوێران |