Jump to content

دیسان «ناڵەی پیری پیران» (I)

From Wikisource
دیسان «ناڵەی پیری پیران» (1950)
by پیرەمێرد
306220دیسان «ناڵەی پیری پیران»1950پیرەمێرد
تەنها خوایەکەی زەوی و ئاسمان لە هەموو شوێنێ پەیدایت و پەنهان
لە بەندە گیرا بەوە سەر بەرزم کە لە دیوانی تۆدا ئەلەرزم
ئامان چەند خۆشە کە ڕادەوەستم جار جارە بۆ تۆ نوێژ دادەبەستم
«الحمد» ئەخوێنم ڕوو لە تۆ ئەکەم بە غائبانە، حەمدت بۆ ئەکەم
کە گەیمە ئەوەی بڵێم «أياك» ە بە نەشئەی حزوور دڵم ڕووناکە
چونکە ئەو دەمە وام لە حزوورا دڵم خۆی ئەشوا لە دەریای نوورا
ئەچمە لای پیاوێک کەوا گەورە بێ بە فەیزی خوایی گەورەی دەورە بێ
خۆ ئەگەر وەک من جلی چڵکن بێ بە ڕیش و سمێڵ چارەی کوڵکن بێ
لە لای قاپیەوان هەر دەرکراوە هەر قاپی تۆیە کە نەگیراوە
بە ئەندامێکی پڕ گوناهەوە بۆ نوێژ ئەچینە ڕیزی شاهەوە
من کە لیقای تۆم هەرزان دەس کەوێ لە بوردەباری بەندەت چیم ئەوێ
خوایە وام لێ بکە ئاگام لە خۆم بێ کە وتم «الله» هەر لەگەڵ تۆم بێ
نەوەک بە زبان دۆعا بخوێنم لە دڵدا ڕەگی خەڵکی دەربێنم
بە ڕەزامەندی دڵم پڕجۆش بێ هەرچی تۆ بیکەی ئەوەم لا خۆش بێ
کە هەرچیت کرد و بە چاکم زانی دەستم ماچ ئەکات خۆشگوزەرانی
ئەگەر شێتی بێ، شێتی تەواو شێت خاک و خار و زیخ ئەکەونە بەر پێت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).