دیسانەوە شەو هاتەوە بۆ عاشقی غەمبار
Appearance
دیسانەوە شەو هاتەوە بۆ عاشقی غەمبار | بتلێتەوە تا ڕۆژ بە جەخاری دڵی زامار |
بێچارە بناڵێنێ وەکوو بولبولی گوڵزار | پڕ سۆز و بەئازار ناکام و بەبێ یار |
*** | |
هەرچەندە وەک ئەستێرە شوناسێکی جیهانی | ئەڕوانمە ئاسمانی هیوای پڕ لە نیهانی |
لێم دیار نییە بەختی منی بیمار | هەی هەی کە منی زار بەدبەختم و بێدار |
*** | |
شەوگار دە بڕۆ ڕەش لادە لە چاوم | من خۆم بە گەلێ دەردەوە باش تێوە گلاوم |
تۆش هەروەکوو مێمڵ مەبەرە ڕێگری دیدار | بەس بمخەرە هاوار دڵ پەستم و دووچار |
*** | |
گوێم لێیە نزیک دەنگی نەی و عوود و سەمایە | بەزم و چەقەنە و بستە و بەستەی لەگەڵایە |
ئەو شادییە لای من بووەتە شیوەنی شەوگار | بێ دیدەنی دڵدار شادی نییە یەکجار |
*** | |
ئەی دڵ کەمەکێ ئۆقرە ئەگەر بگری بەیانە | ڕۆژ بێتەوە گوڵزاری هیوای پڕ لە ژیانە |
لەم تاسە و ناکامییەی ئەمشەو ئەبی ڕزگار | دەروازەیی ئەسرار ئەکرێتەوە ئەوجار |
1946/11/02
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|