دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ
Appearance
دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ | دووچاری جەفای جەیشی غەم و قەهر و ئەلەم بێ |
سەد خۆزگە کە عومرم وەکو غەم دوور و درێژ بێ | یا عومری غەمم هەر وەکوو ئەم عومرە بە کەم بێ |
دڵداری خۆشە دیارە فەقەت شەرتی تیایە | دڵ عاشقی ڕوویی سەنەمێ نەک بە سەنەم بێ |
باوەڕ نەکەی ئەسڵا بە کەسێ موددەتێ عومری | هەر غایە و ئەفکاری شەو و ڕۆژی بە زەم بێ |
کوا ئەهلی وەفا غەیری درۆ و بوغز و حەسادەت | ئینسانی بەد ئەفکار و حەسوود ڕەببی بەکەم بێ |
ئیخلاسی بە دڵ بێ نەکوو تەنها بە ڕواڵەت | ئەو نەوعە کەسە موستەحەققی خاکی قەدەم بێ |
هەر شاعیرێ غایەی زەمی ناحەققە خەیاڵی | دەستی قەڵەمی دابڕزێ ڕەببی قەڵەم بێ |
نەتبیستووە مەشهوورە برای خۆم کە سەگی هار | چل ڕۆژە ئەڵێن عومری ئیتر بۆ چی پەلەم بێ |
ئەم پەنج و دوو ڕۆژەیشت وەرە بگرە سەبووری | بەڵکی گوڵی گوڵزاری بە گوڵزاری ئیرەم بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|