دڵ پەرێشانە
Appearance
لەپێش چاومە پێکەنینەکەت | پرچی خورمایی و چاوە شینەکەت |
دانی مرواری و لەرەی سینەکەت | لەنجەی کۆتری و ڕێ ڕۆینەکەت |
گیانە نازانم هێزی ژیانم | چییە دەرمانم؟ بۆ دڵ و گیانم؟ |
لە یادم ناچێت هەتاکوو ماوم | هەتاکوو کاتێ ئەبڕێ هەناوم |
لە غەرغەرەی مەرگ پێویستی ئاوم | هێشتا ئەو کاتە وای لەبەر چاوم |
شێوەت ئەبینم ڕۆحی شیرینم | بۆت ماتەمینم بینایی و دینم |
هەر تۆی ئاوازەی دڵەی ئاوارەم | هۆی شادی، خۆشی و ڕوونیی گلارەم |
ئەگەر تۆ نەبی دەردی بێچارەم | هەمدیسان ئەبڕێ پەتی پەژارەم |
کەواتە گیانە مەگرە بەهانە | جەرگم بوریانە دڵ پەرێشانە |
تکایە گیانە بە لەنجەی شیرین | تۆزێک وەرە لام دەم بە پێکەنین |
با لە دڵ دەرکەین فرمێسکی غەمگین | ئیتر نەبینین شیوەن و گرین |
جا لێوت بێنە خەم بڕەوێنە | لیکت هەنگوینە بۆ دڵ بەتینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|