Jump to content

دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە

From Wikisource
دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە (1965)
by مینە جاف
303840دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە1965مینە جاف
دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە وێڵ و سەرگەردانە دلبەر خوێنی دڵ ئەخواتەوە
تو خوا بێژە بە چاوت زوو لە گیانی کاتەوە موددەتێکە من گرفتارم بە دەم سەوداتەوە
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە
چاوەکەم ئۆخەی نەجاتم بوو لە قوڕپێوانی کۆت ئاگری بەردایە عومرم غەمزەیی دیدە و برۆت
سەیریکە باغی نیشات و مەزرەعەی شادیمە سووت گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدایە لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە
ئەی نیگاری گوڵ بەدەن ئەی شۆخ و شەنگی دیدەباز لەعبە تەنزی خۆش خەرام ئەی مەهوەشی شەعبەدەباز
ڕۆحەکەم تۆ بی و خوا لەم نوقتە مەگرە ئیعتیزاز مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە
عاشقی ڕووی تۆیە بۆیە سینەیی داغانە گوڵ عەتری زڵفی تۆیە بۆنی مێخەک و موشک و سمڵ
قیبلەکەم سوێن بێ بە سەفحەی کوڵم و خاڵی دەوری مل مەنعی قوللابی موژەت ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
چون ئەسیری زوڵفی خاوی خۆیەتی ئەیباتەوە
هاتە دەر نواندی بە ناز و عشوە شۆخی چاومەسێ ڕوو وەکوو خورشید و باڵا نەونەمامی نەورەسێ
یەک بە یەک یاران ئەیانوت ئەم کەلامە گشت کەسێ شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ ئەسێ
گوڵ بەدەن ئەمڕۆ کە ڕۆییوە ئەگەر لاکاتەوە
دولبەرا دوێنێ بە ناز هەڵسای لە بانی جێگەکەت فرسەتم زانی بە قوربان بێم و بگرم ڕێگەکەت
مادەمێ بۆ من نەبوو بیکەم تەوافی جێگەکەت وا سەرم دانا بە ڕەسمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەڵهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە
ئەی شەهی موڵکی مەلاحەت تاجداری خێڵی حوور وەی خەدەنگی غەمزەکەت تیری دەسی بارامی گوور
ڕێم بدە تۆ بی و خوا عەرزم هەیە بێمە حوزوور شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە
وا بە بەردی دووریەکەت من شووشەیی سەبرم شکا وەک فوارە چاوەکەم خوێناو لە چاوم سەر ئەکا
سەیریکە نووری بیناییم وا لە دووری تۆ تکا لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفی باوەشێنی لێ ئەکا
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی جاتەوە
پێکیا جەرگم بە نووکی تیری چاوە کاڵەکەت لێوەو و عەوداڵی کردم ناوقەدە شمشاڵەکەت
هەر وەکوو مینە دەڵێم قوربان لە دەوری ماڵەکەت خەتتی دەرسی عەشقی «ناری»ت وەک ڕوقوومی خاڵەکەت
وا بە لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).