Jump to content

دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا

From Wikisource
دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا (1969)
by سابیری
306491دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا1969سابیری
دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا مەیلی سەیری میوەهات و سێبەری گوڵزار ئەکا
ڕەببەنا سا تۆ حەکیمی حازیقی چاری بکەی وەرنە دەرمان و دوعای بێچارەکان کەی کار ئەکا؟
خۆشە سووتانم بە شەمعی ڕوومەتی پەروانەوار چونکە سفتەم دەفعی لەککەی ئایەنەی دڵدار ئەکا
چاوی بیماری دڵاڕامم مەگەر ڕەحمێ بکات وەرنە دەردم سەد چوو لوقمانی حەکیم بێزار ئەکا
تا ئەدیبی چاوی، دەرسی سەبر و حیلمی پێ وتم دڵ لەبەر ئەو چاوە تەحمیلی هەزار ئازار ئەکا
یا خودا ئەم دەردە تووشی دوژمنانیشم نەبێ چونکە تەئیسری لە دونیا و قیامەت کار ئەکا
ئەی موسوڵمانینە جەللادێکە مانەندی نییە هەر بە یەک دەم سەت هەزار ئەکوژێت و زوو ئینکار ئەکا
ئەڵبەتە خاکستەری پێ لازمە بۆ ئاوێنە بۆیە ئەو دڵدارە بۆ سووتاندنم ئیسرار ئەکا
تورفەتولعەینێ بە ناحەق سەد برینم لێ ئەکا تیرەکەی ئاخر لە ئەووەڵ دەفعە چاتر کار ئەکا
دڵ هەزار ئازاری بینی یەعنی چی خۆشحاڵە پێی یار ئەبێ چی بیستبێ یا ڕەب کە خۆی بێزار ئەکا
تا لەکن دوختوری چاوی دڵ وەسیقەی وەرنەگرت سەربەخۆ کەی عەزمی میوەی گوڵشەن و گوڵزار ئەکا؟
سابیری ئەلحەمدوللیلا یار وەسیقەی داوە پێی سەربەخۆ هەر ئەمسەر و ئەوسەر لە نێو گوڵزار ئەکا
سابیری بێ ئاردە باراشی خەمی ناکاتە ئاش شەو وەکوو عارەب بە بیللاهیلکەریم دەستاڕ ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).