دڵ نەخۆشی ئینتیزاری هاتنی جانانەیە
Appearance
دڵ نەخۆشی ئینتیزاری هاتنی جانانەیە | با وجوود بە هاتنی، ئەو شەمعە ئەم پەروانەیە |
ئافەرین ئەی دڵ سەرت دانا لە ڕێگەی عەشقی یار | عەشقبازی ڕاستی ئەمجۆرە سەر دانانەیە |
هەرکەسێ لاشەی بە سووتاوی نەبینن ئەهلی دڵ | ئاشنایی قەت لەگەڵ ناکەن دەڵێن بێگانەیە |
تا لە وێرانەی دڵم گەنجی غەمی شارایەوە | هەر ئەڵێم ئاوا نەبێ یا ڕەببی ئەم وێرانەیە |
تا بە شمشێری برۆی ئەم شۆخە جەرگم قیمە بێ | چاوەکانم هەر بەشی ئەم لێزمەی بارانەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|