دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو زوڵفەکەی دەیجوورتە
Appearance
لەگەڵ (عەونی) بەیەکەوە دایان ناوە
دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجوورتە | گاهێ مەیلی شەو ئەکات و گاهێ مەیلی نوورتە |
بەحری عوممانی سروشکم وا بەدەم گریانەوە | پڕ لە دانەی گەوهەرە هەم لەعلی وێنەی سوورتە |
بادەکەت پڕ ژەهری مار بێ، پێم بدەی نۆشی ئەکەم | چونکە تەبعم هێند موتیعە بەندەیی میسوورتە |
سا ئەزانی چەند پەشێوە ئەو دڵەی بیماری من | پەی کراوی تیری غەمزەی چاوەکەی مەخموورتە |
ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت لە ئەبرۆ و چەرخی ڕوو | تاقی ئەبرۆت دوو هیلال و چەرخی کوڵمەی خوورتە |
خونچەکەی نەشکوفتەیی لێوت لە باغی مەقسەدم | تا دەمی پشکۆتنی دڵ بولبولی مەنزوورتە |
ئارەزووی ئەم شیعرە دڵدار تۆ لە عەونی بۆ ئەکەی؟ | چونکە ئەم غەمبارە دائیم بووتەن مەجبوورتە |
کۆیە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|