دڵ لە بەندی سینەدا دووبارە واوەیلا ئەکا
Appearance
دڵ لە بەندی سینەدا دووبارە واوەیلا ئەکا | نووربەخشی ناسرەوێ مەیلی شەڕ و غەوغا ئەکا |
ئینتقامی قەومی لێقەوماو بە حەق داوا ئەکا | ڕۆژ و شەو فیکرم لە دونیادا عەلەم بەرپا ئەکا |
تیغی شیرم ئارەزووی سەیدی شکاری شا ئەکا | |
سەیری دوژمن کەن بە فیکری خامەوە بۆتە تەرەف | بۆ شکاری شێری شەرزە پیری ڕێوی هاتە سەف |
نیشتمانی پاکی بێکەس دیوە بۆیە کەوتە گەف | وام لە مەیدانی شەجاعەتدا موباریز کوا ئەسەف |
سەفدەری ڕۆژی وەغایی تابینە داوا ئەکا | |
دەست بە دەست یەکتر بدەن ئەی لاوەکانی مەرد و قۆز | تاکوو کەی دوژمن لەناومانا ئەبێتە گورگی هۆز |
بێن ببینە پشتیوانی یەکتر و بیکەینە تۆز | دەست بە داوێنی خوداوە بگرین و بگرین بە سۆز |
تاکوو دوژمنمان لە جنّاتُ الإرَم بەرپا ئەکا | |
نامەوێ ژینی ئەسارەت، بەسمە عومری گومڕەهی | نایکەمە سەر خۆم بەدەستی موددەعی تاجی شەهی |
قەد بە ئەمری دوژمنانم نامەوێ فەرماندەهی | نامەوێ تەختی کەی و بەختی جەم و شاهەنشەهی |
تیشنەیی خوێنی عەدووم و بۆ حوقووقی وا ئەکا | |
تا بە ئازادی ئەگەم کوێری ئەکەم چاوی ڕەقیب | تا لە زوڵمی ئەجنەبی ڕزگار ئەبێ کوردی نەجیب |
ٲطلِب النَجاح و التوفيق مِن رَبّ المجيب | ئایەتی «نَصر مِن الله»یە هەتا «فَتحٌ قَريب» |
دەنگی تەگبیری سبەینانم بە إلا الله ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|