دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا
Appearance
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا | گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی دەکا |
سەردەمێ مەست و خومار و خادیمی مەیخانەیە | وەختێ تەسبیحی لە دەستە، سۆفییە حەی حەی دەکا |
ڕۆژی وایە زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە | بەعزێ شەو مەجنوونە دائیم گریە بۆ لەیلەی دەکا |
بەعزێ جاران عالیم و عامیل و عابد خۆیەتی | وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە، عالەمێ لۆمەی دەکا |
پێی دەڵێم: ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە | ئەو لە بەینی هەر دوو جێگە ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا |
دڵ نزانم شێتە یا سەرخۆشە، یا دێوانەیە؟ | یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی دەکا؟ |
دوور لە یارە دڵ، لە بۆیێ بێسەباتە سافییا | تاکوو لەو سەگمەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|