Jump to content

دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا

From Wikisource
دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا (1969)
by سابیری
306499دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا1969سابیری
دڵ بە ئوممیدە کە شا بێ شانشین خاڵی دەکا مامەڵەی فەرشی حەریر و ئارەزووی خاڵی دەکا
باوەڕم نایە مەزەننە، خۆی دڵی خۆی خۆش ئەکا کوێر و کەڕ کەی تەرجومانی حەزرەتی واڵی دەکا؟
جاهیلی ئەبتەر وەسییەت بێ عەقیدەی پێ مەکەن سەبر ئەگەر بیخەیتە ناو هەنگوینەوە تاڵی دەکا
گەرچی ئەمڕۆ مەرتەبەی ناکەس بڵند و کەس نەوی کیزبی مەحزە گەر بڵێن عەللامە حەمماڵی دەکا
گەرچی مشکی و خامەک و ئەتڵەس هەمووی کاری دەسە کوێری مادەرزادە کەی خورج و بەڕە و خاڵی دەکا؟
هەمنشینی وشکەسۆفی قەت مەکەن نەفعی نییە گەرچی دایم بەحسی شیعری مەولەوی و ناڵی دەکا
سابیری وریا بە ئەبنائی زەمان نزدیکە لێت نەک بڵێن ناشی سوارە ڕوو لە جێی چاڵی دەکا
سابیرا تۆ چیت بەسەر دوونپەروەری دەورانەوە گوێدرێژی خۆیەتی حەز کا بە گوێ ناڵی بکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).