دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
Appearance
دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە | وەرە سەر چاوەکانم شانشینە |
لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم | بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرهادی چینە |
لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان | سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە |
هەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت | ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە |
بە بەدری ڕوومەت و والليلی زولفت | کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە |
وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم | بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە |
عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق | عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينە |
جزاك الله في الدارين خيراً | مساك الله کە هاتی بەم سەرینە |
لە ئاهی سابیری نەختێ بترسە | بە چاوی تۆ هەناسەی ئاگرینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|