دڵم پەژموودەیە ئێستێ دەخیل موتریب سەدایێ بێ
Appearance
دڵم پەژموودەیە ئێستێ دەخیل موتریب سەدایێ بێ | لەدەس هیجرانی یارم نیونەفەس ماوە وەفایێ بێ |
لەباتی شادی و خۆشی گەلێ بێمار و غەمناکم | مەگەر بەم لاوک و حەیران و نیوەشەو بۆم شفایێ بێ |
غەمی هیجرانی تا کەی بێ، سەدای نەی موتریبا، سا دەی | بەیات و شوور ماهوور و قەزاز و دەستگایێ بێ |
بەبێ ئاوازی تۆ ئەسڵا نییە چارەی دڵی شەیدا | دەخیل دەنگی سەبا، ڕاست و حیجاز و چارگایێ بێ |
لە پاش مردن وەسییەت بێ لە جێی یاسین و تەڵقینم | سەدای دیوان و عورفا و دەنگی کورد و قوریایێ بێ |
بە دەستی ئەو حەبیبە گەر ئەمن مردم شەهیدێکم | گەواهیم خوێنە فەردا ناهەقە کەس ئیدەعایێ بێ |
ڕەجا کەن تۆ خودا یەک دەم کە یار بێتە سەرینی من | بڵێ کوشتەی منە سافی ئەگەر چی بێ خەتایێ بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|