دڵم پابەست زولف یارەن ئەمشەو
Appearance
دڵم پابەست زولف یارەن ئەمشەو | لە بەخت من درێژ و تارەن ئەمشەو |
دڵی دێرم عەزیزا ماچە بولبول | ژە سەودای ڕوخ، گوڵ خارەن ئەمشەو |
نە یارم هەمنشین نە دووست هەمدەم | لە تەنهایی، غەم غەمخوارەن ئەمشەو |
ژە بەس دەردم گرانەن، قابزی ڕووح | ژە قەبزی ڕووحی من بێزارەن ئەمشەو |
دڵی زارم ژە هجری ڕوویی یارم | سپەندێوەن کە بەم سەر نارەن ئەمشەو |
سەبا لەم حاڵی زارم ئاگەهی تۆ | ئەگەر دڵداری من بێدارەن ئەمشەو |
بواچە مەرهەمی زامانی سەیید | لە بۆیی نافەیی تاتارەن ئەمشەو |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |