دڵزار شعرەکەت
Appearance
نامەیەک بۆ دڵزار (خاوەنی کتێبخانەی کۆیە)
دڵزار شعرەکەت، دڵزار شعرەکەت | دڵزار نامەکەی پڕ شعوورەکەت |
گەییشتە دەستم لە وەختێکی وا | کافر بە حاڵم نەبیتن، خوا! |
ئەڵێی شەش سەد و کسوور قەرزاری | ئایا بۆ پارە زۆر گیانە هاری؟ |
زرنگ و هۆڕی درهەم و پارە | بۆ من خەیاڵی خەونی بەهارە! |
درهەم بزانی لە جێیێ من هەم | بەگوڕ ڕائەکا لەم چەم بۆ ئەو چەم |
من پیادەم و پارە سوارە | ڕاوکەری ئەوم لە ئەم دیارە |
جارجار لە دۆڵێک ئەحەسێتەوە | کە ئەچمە سەری ئەسڵەمێتەوە |
گومبەتە ئەدا و بە تاو ڕا ئەکا | من بێ مەلجەء و بێ پەروا ئەکا |
بەڵام ڕۆژێک دێ دەردەستی بکەم | بە پەت وەکوو سەگ دەسڕستی بکەم |
چەکمە حەساری ئەکەم وەکوو شێت | ڕاکێشی ئەکەم ئەیخەمە ژێر پێت |
1948/9/12
کۆیە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|