دڵداریی ڕاست
Appearance
دڵێک بە پشکۆی گڕی دڵداری باش، باش نەبرژێ | کڵپەی دەروون و بڵێسەی هەناو شەوقی نەکوژێ |
تەمەنی زۆری ئەو دڵدارییە یەک دوو ڕۆژیکە | زەرووی دەم تیژی ڕووی بێوەفایی تامی ئەمژێ |
*** | |
دڵێک بە چەقۆی دەردی مەینەتیی توێ نەکرێتەوە | بە خوێنی دڵداری بە ساجی جگەر سوور نەبێتەوە |
مەیل و شیرینی و تامی خۆشییان هەتا بەینێکە | ئیتر لەوەولا بێ دەردیسەری بیر ئەچێتەوە |
*** | |
نزوولەی دڵەی زامداری منیش پڕ بە سۆزی گیان | ئەوەیە ئەڵێ مەرجە هەتاکوو دواجووڵەی ژیان |
خۆم بێبەری کەم لە دڵداری و هیچ کات نەمەوێ | گەر ڕایشیگرم دڵی بۆ هاوکار ئەبێ بە پەیمان |
*** | |
لە خاوەنەکەی وەهای وەرگرم کە بیبرژێنم | بە سۆزی دڵ و بە ساجی جگەر هەڵیقرچێنم |
تاکوو ببێتە نموونەی دڵان لەم ژیانەدا | تۆڵەی هەزاران بێوەفای ژیان لە ئەو بستێنم |
1959/03/25
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|