دڵا پێم خۆشە قوربانی قەد و باڵای نیگارێ بی
Appearance
دڵا پێم خۆشە قوربانی قەد و باڵای نیگارێ بی | لە سایەی ئەو نیگارە تا لە جوملەی بەختیارێ بی |
چ خۆشە من کە سەییادی جەوانان بم لە چۆڵ و هەرد | بە شەرتێ تۆیش لەناویانا غەزاڵەی ناو نزارێ بی |
بە جوانی خۆت مەنازە ئەی جەوانم بەسیە مەغرووری | بەڵێ وا فەرز کرا غونچەی گوڵێکی نەوبەهارێ بی |
ئەکەم گیانم فیدای خاڵی سەری گۆنات بە جان و دڵ | بە شەرتێ تۆیش هەتا ماوی لەسەر قەول و قەرارێ بی |
جەوانم خۆت بپارێزە لە ئاهـ و ناڵەیی سینە | مەبادا خوانەخواستە بەر دوعایی دەردەدارێ بی |
نییە باکم هەموو ڕەنجم عەبەس بڕوا وەکوو فەرهاد | بە شەرتێ هەروەکوو شیرین بە دڵ بۆم غەمگوسارێ بی |
نەما تاقەت لەژێر باری غەم و هیجرا ئیتر بۆ چی | لەسەر ئەم باری هیجرانە دیسان تۆیش نیوەبارێ بی |
بە خاکی پات قەسەم یارا نیاز و مەقسەدی ئێمە | وەهای پێخۆشە تا ماوی گوڵی غونچەی هەنارێ بی |
وەرە ئەسپی بەلاغەت لنگ بدە عورفی لە مەیدانا | کە بەڵکی تۆیش لە ڕیزی شاعیرانا نیوەسوارێ بی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|