دکتۆر
مامۆستای خۆشەویست عەزیز عەلی! بە زمانی عەرەبی دایناوە، هەر لەسەر عەینی وەزن و مانا وەرمگێڕایە سەر کوردی و لە ئیستگەوە بە شێوەی مەنەلوج بڵاو کراوەتەوە.
خەڵکینە دەردی بێپایان
کەڵەکەیە لەسەر دڵمان
گەر دەرئەخەی ڕاز و پەنهان
نەمان، مایەتەوە لە ژیان
ڕووبکەینە کوێ دکتۆر
دکتۆر خۆم و ماڵەکەم
ژن و کچ و مناڵەکەم
هیچمان نەخۆش نەبوو
بۆ لای دەرمان نەچوو
نەمکردە دکتۆر ڕوو
بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا
نەخۆش کەوتین کۆمەڵ هەموو
نەخۆشی وەکوو زەهرالوو
خۆشی و شادیمان لەبیر چوو
دکتۆر
دکتۆر بۆ خاتری خوا چارەمان ناکەی؟
دکتۆر باری دەردی گران هەڵگرین تاکەی؟
دکتۆر خۆمان هێنامان لەڕزوتاکەی؟
دکتۆر زەهریش بێ دەرمان کوانێ ساکەی!؟
دوکتۆر دەردی پڕ ناڵین
چارەی ناکا حەبی کنین
بێسوودە کالسیۆم
یا فۆسفاتی سۆدیۆم
یا برۆمایدی پۆتاسیۆم
ئەمانە دەوان لەبۆ لەش
بەڵام ئێمەین کە لێی بێبەش
نەخۆشیی لامان زۆر، پڕ غەش
بەشن بێ ناو، زۆر وەکوو هەشت
دکتۆر
دکتۆر لەشی بێکەدەر
دوورە لە دەرد و لە خەتەر
دەردەکەی وا لەتین
زامدار بە حەوت برین
چاکی کەی ئافەرین
ئیش کە ئەی دکتۆری ئاوات
بەسە وا وەرزی تازە هات
بە قسەزۆری نابێ خەبات
کردەوەیە هۆی ژین و کات
دکتۆر
دکتۆر تۆ بیت و یەزدان
ڕزگارمان کە لە دەرد و ژان
بەسیەتی ئەم حاڵە، هۆش بخەرە گالە
دەرد لە سەرمان زاڵە
گروون برینی قاچ و دەس
سەربەرزە هەر خۆتی سەربەس
لەشیش ورد کە هەر بە ئەنقەس
بەس واز بێنە بگەینە مەبەست
دکتۆر
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|