دوێ شەو لە خەوما بە شێوەی بەشەر
Jump to navigation
Jump to search
ڕەمەزان و سەفەر | |
دوێ شەو لە خەوما بە شێوەی بەشەر | ڕەمەزانم دی هامڕازی سەفەر |
هەردوو جووت بە جووت گفتوگۆیان بوو | گلەیی و بناشت ئەمن و تۆیان بوو |
دەمێک بوو سەفەر لێی داخ بە دڵ بوو | لێی هات بە چۆکا یەگجار بە کوڵ بوو |
وتی ڕەمەزان داشم سوارە | دەمێکە جەرگم پڕ لە جەخارە |
من بۆ چی وەها ناوم بەدناوە | بە شوومی و ئاشووب زەنگم زڕاوە |
خۆ تۆ چوار ساڵە سی ڕۆژەی تەواو | بەربوویتە ئیسلام ئەیانکێشیشە داو |
بانە و مەریوان حدوودی ئێران | لە ئاشووبدایە مانگی ڕەمەزان |
ئەم خوێنڕێژییەی کردووتە بە خوو | بۆ لە تۆ زیاتر کەسی تر نەبوو |
لە هەووەڵ شەوتا لە سلێمانی | تۆپێکیان تەقان ناشێ نەیزانی |
دە دوازدە کەسی کردن بە سیپاڵ | گریان و شینی خستە ناو سەد ماڵ |
با لە ڕووی ڕاستی بێینە گفتوگۆ | میراتەکەی من کەوتۆتە لای تۆ |
کەچی گوێ ئەگرم هەر جێی سوپاسی | هەزار شەڕ بکەی هەر پیاوی خاسی |
هەردوو دەسکاری یەک وەستایەکین | هەر بیناکردەی یەک بەننایەکین |
تۆ کام لەشکرت بۆ ئاغا شکاند | منیش کام کەعبەم سەرتاپا ڕووخاند |
ئەگەر ئەمانە ڕوو بدەن لە من | خۆم ئەشارمەوە قوژبن بە قوژبن |
وەڵامی ڕەمەزان | |
وا دیارە سەفەر گێلی نازانی | ئاخر لەگەڵ من کەی تۆ هاوشانی |
ڕوتبەی من و تۆ عەرز و ئاسمانە | سەپان کەی هاوشان میر و شاهانە |
چاوێک هەڵبڕە هۆشێ بێنە سەر | ڕەحمەت لەو کەسەی ناوی نای سەفەر |
تۆ کوێری مەگەر یا فامت نییە | کە وا نازانی شەئنی من چییە |
لە مانگی مندا نازڵ بوو قورئان | بووم بە خاوەنی سەد نەجمە و نیشان |
بۆیە موسوڵمان بۆم تێ ئەکۆشن | هەزار عەیبم بێ بۆم دائەپۆشن |
ئەو ڕۆژەی کە وا دنیای بینانا | گەورە و بچووکی بۆ عالەم دانا |
تۆ لە دوازدە مانگ بچووکترینی | بۆچ وا بەتەنیا گەرمەبرینی |
هەزار ساڵ بڵێی خۆت ناپیاو ئەکەی | خەیاڵی پەرش و پووچ و خاو ئەکەی |
لە خۆت گەورەتر نایەتە زمان | تۆ چیت لەم ناوا هاتوویە مەیدان |
ئەگەر ئارەزووی ڕیسواییت نییە | چەناگەبازی تەنیاییت چییە |
گەورە و بچووکی نەختێ بفامە | بزانە شوێن و ڕێگەی خۆت کامە |
پێ ڕانەکێشی بەقەد بەڕەی خۆت | بە مشاری تیژ ئەیبڕنەوە بۆت |
ئەگەر لە سیاسەت بدوێی لەمەو لا | سەرەوژێر ئەبی قەسەم بە مەولا |
ئیتر ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆت | ڕۆستەم و زۆراب من ناخوێنم بۆت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse