Jump to content

دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ

From Wikisource
دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ (1952)
by فایق زێوەر
304887دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ1952فایق زێوەر
دوێشەو لە دەستی پەستی پەنام بردە ڕادیۆ ڕوانیمە ئێستگەکانی وڵاتانی سەربەخۆ
هەریەک بە ڕەنگێ دەنگی ئەهات پڕ لە جوستوجۆ یافام کە کردەوە بە هیوای دانس و تیاترۆ
سۆزێکی نیشتمانی لە یافاوە هاتە گوێم لەرزیم و ڕاپەڕیم لە قسەی ڕۆڵەکەی ئەوێم
بانگمان ئەکەن بە کوردیی پەتی وەک برا بژین بۆ دوودڵی و خراپە نەچین چونکە تیا ئەچین
ڕێی یەکیەتی بە ئێمە ئەڵێن فەرزە گوێ گرین لەم ڕۆڵە کوردە دڵ بەپەرۆشانە ئافەرین
هەی هەی چ بەرزە سەیر و هەوای ڕۆڵەکەی وڵات حەیفە بەغەیری ئێستگەیی یافا ببێ لەلات
ڕەمزێکی کوردە دەنگی هەموویان شەپۆڵ شەپۆڵ چالاک ئەگاتە شاریی و کوردانی شاخ و چۆڵ
گۆرانە چاوی دوشمنی کورد پڕ بکا لە خۆڵ گەر بێ و بچێت و بەستە بڵێ جاربەجار ڕەشۆل
ئەوسا ئەبێتە سەیر و سەفا بۆ هەموو کەسێ شادی ئەبارێ گەر بەری بۆ ڕادیۆ دەسێ
ئەی ژین وەرە بە عەشقی نەسیمی بەیانیان پێشکەش بکە سوپاسی من و هۆز و نیشتمان
بۆ لاوەکانی ئێستگەی کوردی بە دڵ بە گیان ئەم خزمەتەی ئەوانە کە وا کورد ئەدا نیشان
عەرزیان بکە کە بیری کەسی ئێرەیان نەکەن ئەو ئیشەیان نموونەیە بۆ بەرزیی وەتەن

1942/12/17
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).