Jump to content

دوژمنی یار و یاری دوژمنان

From Wikisource
دوژمنی یار و یاری دوژمنان (1950)
by پیرەمێرد
305645دوژمنی یار و یاری دوژمنان1950پیرەمێرد
دوژمنی یار و یاری دوژمنان دوژمنێکی ڕاست چاکترە لەوان
دوژمن بە درۆ خۆی دەکا بە دۆست ڕۆژێک ئەیبینی دەردەچێ لە پۆست
چونکو خوا ڕاستە و ڕاستی خۆش ئەوێ داری ڕاست بە لای چەوتا نانەوێ
گۆچان کە بە زۆر ئەچەمێتەوە لەئاوا داینێیت، ڕاست ئەبێتەوە
«بەدگەوهەر» شەوقی «فویە» ئەنوێنێ کە «فویە»ی لاچوو شەوقی نامێنێ
ئەڵماس بە «کان»ی خۆی خۆش «تینەتە» بۆ پەنجەی پیاوی گەورە «زینەتە»
ئەوەی سروشتی خواداوی پاکە لە درۆی بەدخوا و دوژمن بێباکە
چوار کەس لە چوار جێ خۆیان ئەنوێنن لە چوار جێیە «گۆی» هونەر ئەفڕێنن
ئازا لە جەنگا، خوێش بە زەبوونی دۆست بە تەنگانە، ژن بە نەبوونی
گەورە کە هۆش و دووربینی لا بێ ئەشێ «بەدزوبان» لێی تەوەللا بێ
مەسنەدی دنیا کە گڕ و پفە کە بۆ ئازار بێ شایستەی تفە
هەندێ بە پارە سەلەم ئەبڕن دانەی داوێکە پێی خەڵکی ئەگرن
هەندێکیش چاکە بۆ پاداش ناکەن هەر بە تەبیعەت مایل بە چاکەن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 711
1943/06/17


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).