دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ
Appearance
دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ | وایان لێ مەکە، کەسیان شێتگیر بێ |
چونکو ئەوانە کە ئاشت بوونەوە | وا لە تۆ دەکەن بچیە کونەوە |
چوار کەس بە چوار خوو پەستن و بێ دەس | تەمەڵ و نەزان، ناکەس و بێکەس |
چوار خوویش هەیە پیاو پێی دەبێ بێباک | دڵ و دەستی پاک، کردە و بردەی چاک |
ئەوی بۆ دۆستی بێ عەیب ئەگەڕێ | تا دەمرێ دۆستی وای نایەتە ڕێ |
ئەوی لە دۆستی بە بیانوو و تۆر بوو | کاتێکی زانی دوژمنی زۆر بوو |
کە دۆستت لەگەڵ دوژمنت هەڵسێ | بە دوو ڕێ نابێ تۆ قینت هەڵسێ |
ئەگەر دۆست دۆست بێ بۆ ئاشتیانە | لێی گەڕێ و مەڵێ لە لام گرانە |
خۆ ئەگەر زانیت دۆستی ناپاکە | با بۆ دوژمن بێ، هەر بۆ ئەو چاکە |
ئاوەڵ پیاڵە، نەواڵە خۆرە | بۆ کاسە و کیسەیش مەندەبوور زۆرە |
کە سفرە و خوانت هاتە سەر «دۆکڵیو» | کەس لە دەرگاکەت نایێتە ئەمدیو |
بەڵام کە کەباب بوو بە بابۆڵە | تێی ئەوورووژێن، ڕۆڵە و بابۆڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 784
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|