دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا
Appearance
دوو ڕەشمار هەیە سەری پیاو ئەخوا | یەکێکیان هەوەس، یەکێکیان هەوا |
کە سەر دەربێنن لە هەر دوو لاوە | سەرکوتیان نەکەی کارت تەواوە |
دوو مارەی زوحاک هەوا و هەوەس بوو | درۆیە دەڵێن ڕۆح و نەفس بوو |
بە هەوەس دڵی خەڵکی ئەشکێنی | بە هەوا سەودای بەرزی ئەنوێنی |
کە دڵت شکاند دڵ شکەست ئەبی | کە بەرزیش فڕیت دوایی پەست ئەبی |
کەواتە، واتەی هیچیان مەهێڵە | خۆت مەکە بە گای ناو ئەم دوو هێڵە |
خانووی دوو نهۆم کە دیوتە بەرزە | دەکەویە خوارێ کە دێتە لەرزە |
خانووی یەک نهۆم لە زەمیندایە | لەوێ بیشکەوی هیچت لێ نایە |
مەوقیعی بەرزیش عەینی ماددەیە | کە کەوتیە خوارێ مەرگ ئامادەیە |
ئەوەی کە کاری بە سیاسەتە | دوایی کاری بە سیاسەتە |
«ئایەتەلکورسی» وێردی کورسییە | «قُل هُوَاللّە» دوعای سکی برسییە |
ئایەی مەبعووسیش لە قورئانایە | «یَومَ عَظیم»ی بۆیە لە دوایە |
دەردێکی تازە بۆ مەئموور داهات | کتوپڕە وەک مەرگی موفاجات |
داری ئاگری هەنجیرە بۆ قۆڕ | قەبرەڵکەن ئاخری دەکەوێتە گۆڕ |
لەگەڵ ئەوەیشدا نەفس زۆردارە | لووتی لە گۆشەی قەناعەت خوارە |
تەسکینی نادا شەیتانیی خەوێ | بۆ شەوێکیش بێ زاوایی ئەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 566 و 177
1939/05/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|