دوو مەیموونی زرنگ و جوان
Appearance
دوو مەیموونی زرنگ و جوان | باش ڕاهاتبوون بۆ خۆیان |
خانوویەکیان بۆ خۆیان کرد | چێشت لێنان فێربوون دەستوبرد |
لە ژیانا زۆر وریا بوون | بۆ باربۆی یەک وەک برابوون |
ئیشی سەختیان ئاسان ئەکرد | ڕێیان بە گشت هیوا ئەبرد |
هێندە یەکتریان خۆش ئەویست | یەک لە یەک هەر چاکەی ئەبیست |
یەکێتی هی هەردوو لا بوو | لە پێکەنین ئاشکرا بوو |
دڵپاک و دڵداری یەک بوون | هەردوو لە یەک یەکجار مەمنوون |
لاسایی ئینسانیان ئەکرد | هەر بە قسە ڕێیان نەبرد |
1942/07/31
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|