دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من
Jump to navigation
Jump to search
دوور پەرێزن لێم ئەمێستە کۆمەڵی یارانی من | بێ سەبەب تەرکی ئەفەرموون سوحبەتی جارانی من |
تیری هیجرانە جگەرگاهی ژیانی پارە کرد | موشکیلە چارەی برین و دەردی بێدەرمانی من |
دڵ ئەسیری دەرد و یاری بێوەفاش لێم عاجزە | نائومێد و زویرە لێم جانی من و جانانی من |
دەردی دووری یار و دائیم شەونشینی ئینتیزار | تا سەحەر بێدارە بەخوا چاوی پڕ گریانی من |
شەو هەتا وەختی سەحەر بێ یار و غەم یاوەر بووە | ئاهـ چ ئاڵۆزە بە دەستی جەورەوە دەورانی من |
مەستی بادەی ئاخری عومرم، جوانیش چوو لە دەس | بۆیە ئێستە خاڵی ماوە جامی سەر لێوانی من |
وا لەناو گێژ و شەپۆلی غەم دڵی بێچارەکەم | غەرقی خوێناوی جگەرمە تا بە ئاو دامانی من |
تاکوو ئەم نیوەحەیاتەم ماوە ڕەحمێ بۆ خوا | بۆ شەوێک تەشریف بهێنە خانەیی وێرانی من |
یار و یاوەر لێم بە دوور کەوتن لە ناڵەناڵی شەو | بۆیە دائیم دڵحەزینن مەجلیسی دیوانی من |
هەر کە ئێوارە ببێ تاقی برۆت میحرابمە | ناکرێ بێ غائیلە بۆم نوێژێکی شێوانی من |
مالامالە خانەیی سینەم لەبەر دەردی فیراق | کاسەیی کەیلم بە کەیلە پوڕ لە غەم پێوانی من |
دەردی پیری وەزعی کەم ئەوزاعی بۆم بۆتە سەبەب | بێ سەر و سامانە فکری بێ سەر و سامانی من |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse