Jump to content

دووبارە «شیعری نوخشەی تازە شاعیر»

From Wikisource
دووبارە «شیعری نوخشەی تازە شاعیر» (1950)
by پیرەمێرد
306245دووبارە «شیعری نوخشەی تازە شاعیر»1950پیرەمێرد
خۆ هەڵبەستی ئەم دەورە لە جێی خوێندن و دەورە
جنۆکەمان لە دەورە «بسم الله» کەین بە دەورە
دەورییەک پڵاوی چەورە وەک کۆتر کەوتە دەورە
ئەچیت بۆ پیاوی گەورە ئاسمانی ئێمە هەورە
یەکێ بوو، یەکێ نەبوو لەو دوانە ئەوەی نەچوو
کەرێکی بێ گوێچکە بوو بۆ خۆی بۆ کێشە ئەچوو
کەرە لە دەست خۆی ئەچوو ئیتر لە ناوا گوم بوو
کەچی ئەوەی کە نەبوو کەرەکەی فروشتبوو
کەری خستبووە هەڕاج فرۆشتی بێ خەرج و باج
گۆنییە شڕێکی بێ ناو چەقۆیەکی دەم شکاو
هەمووی کڕی و چوو بۆ ڕاو لەسەر سەرچاوەی سەراو
هەروا ئەیڕوانییە ناو ئاو بە سیحری مەلا خنکاو
وەک ئاوێنەی ئەسکەندەر ڕوانی لەودیو تاریدەر
وا چێرگێک نیشتۆتەوە ڕووبەڕووی ملەکەوە
فیشەکی نایە تفەنگ هاویشتی بێ ناڵە و دەنگ
نەیگەیشتێ و چێرگی کوشت خۆی کەوت لەسەر گازی پشت
گۆنییە شڕی هەڵسووڕان چێرگی شل شل تێچەسپان
بردیە ماڵەوە لێی نا لە ناو دیزەی بێ بنا
لە کوڵانێکی کەما گۆشتی ڕۆیشت، ئاوی ما
هێندە سوێر و چەور بووبوو بە ڕیشیەوە مەیی بوو
ئەوەی کە نەیبەستبوو چەوری لێوی بەستبوو
سەگ هات ڕیشی لستەوە سەگی گرت بە دەستەوە
کە کێشای بە زەویا سەد تۆپ بلووری ڕیا
خاوەن سەگ و سمێڵ چەور لە یەک کەوتنە شەڕە تەور
هەریەکە بۆ خۆی ئەبرد ئەوان بەشیان نەئەکرد
لەوەلا قۆڵچی تەموین هات و تێی خوڕین بەقین
وتی ئەمە قاچاغە لە قاچاغ جەرگمان داغە
لە دەست ئەوانی وەرگرت بە بێ قڕە بەشیان کرد
بۆیە پرسین نەماوە کە وا بەشکردن باوە
ئەم هەرایە و گەردشە هی ئەوەیە بێ بەشە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).