دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش
Appearance
دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش | سوننەتی خير الورا یە خێرە سەردانی نەخۆش |
من لە دەرمانم کە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن | فائیدەی چی ئیلتیجاکردن بە نامەردان و خێش |
یەک ئیشارەی کافییە لەو چاوە دڵ، ئەگریجە بۆچ | دەیگەزێ وەک ئەژدەها، جارێ وەکوو دووپشک بە نێش |
دڵ بە دوویا ڕائەکا بۆ دڵ ئەچم بیهێنمەوە | ئێوە بۆ مەنعم ئەکەن، ناچارییە ئەی خزم و خێش |
کەوتمە دووی پاڕامەوە نەیدایەوە ئەو دولبەرە | هیچ تەئسیری نەبوو دەنگم وەکوو ئاوازی مێش |
یاخودا زوو بێتەوە بەڵکوو بدا پێم مەرهەمێ | زوو بە زوو داینێمە سەر چاوەی دڵی بیمار و ئێش |
داد و فەریادی زەعیفان نابیسێ سەنگین دڵە | پادشاهی جابر و سەربەست و هەم بێ دین و کێش |
دڵ لە بەدبەختی سەعاتێ خۆ لە غەم فاریغ نییە | بۆیە وا فرمێسکی چاوم ڕوومەتی کردوومە ڕێش |
وا بە ماری زولفەکانت بەندی جەرگم داڕزا | دڵ هەراسانم ئەکا دووپشکی موژگانی بە نێش |
ترس و خەوفی هات و چوونت جان و دڵ بەرباد ئەکا | حەیفە تۆ وا دڵڕەقی بێ ڕەحم و بێ ئایین و کێش |
زامدارم قیبلەیی حاجات و دەرمانم ئەتۆی | ئیلتیجا ناکەم بە لوقمانی حەکیم و قەوم و خێش |
خۆ لە بێچاری ئەوا کەوتوومە شوێنی دولبەرم | ئیختیاری خۆم نییە بیللا بە زۆر ئەمکاتە کێش |
تەرکی سەر ئاسانە ئەمما تەرکی دولبەر ناکرێ | تۆ لە دوکانی شەکەر تێفکرە سەردانانی مێش |
ئەی ڕەفیقانم مەکەن مەنعم کە ناکەم تەرکی یار | تەرکی ناکا سابیری میغناتیسە دەمکاتە کێش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|