دولبەرا سوێن بێ بە چاوی پڕخوماری کاڵی تۆ
Appearance
دولبەرا سوێن بێ بە چاوی پڕخوماری کاڵی تۆ | سەد قەسەم بەو بەرق و شوعلەی لەعلی لێوی ئاڵی تۆ |
پڕ لە ئاو و خوێنە چاوم ئاری دووریم تێچووە | دولبەرا بۆ گەردنی بێگەرد و ماویی خاڵی تۆ |
قومری ئاسا ناڵەناڵم تێ عەزیزم ڕۆژ و شەو | چاوەکەم بە خوا لە عەشقی بەژنی نەونەهاڵی تۆ |
لەو دەمەی کردت بە پەرژین پەرچەمت بۆ شەمسی ڕووت | ئەلویداعم کرد لە عرفان لێوە بووم عەوداڵی تۆ |
هەر وەکوو مەجنوون ئەسوورێمۆ لە دەشتی عەشقتا | سەر بە بێ هۆشی نیگارا بۆ قەدی شمشاڵی تۆ |
گەر دەپرسی حاڵەکەم شێواوە وەک زوڵفی سیات | بۆ پەشێویی ئەگریجەی خاوت لە ژێر دەسماڵی تۆ |
مینە یی بێچارە مەعلوومە کە ئەو سەنعان سفەت | وا بە کێو و هەردەوە بۆ بازن و خڕخاڵی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|