دولبەرا تا کەی بناڵم شەو هەتا فەجری سەحەر
Appearance
دولبەرا تا کەی بناڵم شەو هەتا فەجری سەحەر | کەی بێ تۆ ڕەحمێ بکەی گیانا بە خوێناوی جگەر |
پێم بڵێ توبی خوا ئەی نەونەمامی تازەدەم | بۆ چی نافەرمووی تەداویی زامی قەلبی پڕ خەتەر |
بوومە دێوانەیی سەر کۆڵانی شاران ئاخری | من لە ئێشی غەمزەیی دیدەی خومارت لەب شەکەر |
گەر دەپرسی هەر وەکوو بولبول لە حەسرەت ڕووی گوڵت | ناڵە و هاوارمە ئەی مەهوەشی زەڕین کەمەر |
خاڵی گۆشەی لێوەکانت ئاشوب و فیتنەی خستە دڵ | بۆیە وەک مەجنوون ئەسووڕێمۆ پەشێو و دەر بە دەر |
شوعلەیی دا ورشەیی کوڵمت کە دەرهاتی لە ماڵ | جا یەقینم بوو کە خۆر بەم شوعلە نابێ وەک قەمەر |
ئەو دەمەی گیانە کە دیومە ورشەیی ئەو پرتەوە | ئەلوەداعم کرد لە عەقڵ و لێوە بووم و خیرەسەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|